لە کەمپی چەمشکۆ ئاگر کەوتەوە: ٢ منداڵی شەنگالی گیانیان لەدەستدا

ئاگر لە چوار خێمەى کامپى چەمشکۆ، کە هاوڵاتیانى ئێزدى تێدا نیشەجێن کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ ئاگر لە کامپى چەمشکۆ لە شاری زاخۆی باشوری کوردستان کە هاوڵاتیانى ئێزدى تێدا نیشەجێن کەوتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکان، چوار خێمە سووتاون و بەو هۆیەوە ٢ منداڵی شەنگالی تەمەن یەک ساڵ و چوار ساڵ، گیانیان لەدەستداوە.

دەگوترێت ئاگرەکە بەهۆی شورتی کارەباوە کەوتووەتەوە.

جێی بەبیرهێنانەوەیە کە لەم ماوەیەی دواییدا چەندین جار رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی ئێزدیان دەکەوێتەوە.

ف.ق