لە کەمپی مەخموور یادی گەریلای هەپەگە بارگران ئەرکەندی کرایەوە

لە مەراسیمێکی جەماوەریدا لە کەمپی مەخموور یادی بارگران ئەرکەندی گەریلای هەپەگە و ئەندامی ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە کرایەوە کە دوێنێ هەواڵی شەهیدبوونی بڵاوکرایەوە.

ئەمڕۆ بە بەشداری دانیشتووانی کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) یادی گەریلای هەپەگە شەهید بارگران ئەرکەندی کرایەوە.

بە نوێنەری دانیشتوانی کەمپەکە حاجی کاچان قسەیکرد ویادی هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادی و شەهید بارگران ئەرکەندی کردەوە.

حاجی کاچان لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو کە بارگران ئەرکەندی وەک گەلێک هاوڕێ خۆی لە پاراستنی مەخموور و کەرکووکدا لە دژی داعش تێکۆشانێکی گەورەی کرد و وتی، "  لە بەرئەوەی کە ئێمە خاوەن کەسایەتیەکی وەک شەهید بارگران ئەرکەندین، مسۆگەرسەردەکەوین. هیچ هێز و تکنیکێکی سەربازی ناتوانێت ئێمە تێکبشکێنێت. ئازاری ئێمە چەندەش قوورسیش بێت، ئێمە شانازی بە پاکڕەوانانی خۆمانەوە دەکەین. بە ڕۆحی ئەو پاکڕەوانانە هێزی دوژمنی داگیرکر تێکدەشکێت."

شیار ئەرکەندی بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی شەهید ئەرکەندی قسەیکرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەتا دواهەناسە لەسەر ڕێگەی شەهیدان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

مەراسیمی یادکردنەوە بە درووشمی " شەهید نامرێت"، " بژی سەرۆک ئاپۆ" ، " بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.

ک-ش