لە کەرکوک كێڵگەیەكی بۆمب رێژکراو پوچەڵكرایەوە
لەنزیک شاری كەركوکی باشوری کوردستان كێڵگەیەكی بۆمبڕێژكراو پوچەڵكرایەوە کە بۆ بەئامانج کردنی هێزەکانی سوپای عێراق داندرابوو.
لەنزیک شاری كەركوکی باشوری کوردستان كێڵگەیەكی بۆمبڕێژكراو پوچەڵكرایەوە کە بۆ بەئامانج کردنی هێزەکانی سوپای عێراق داندرابوو.
سەرچاوەیەك لەهێزە سەربازییەكانی سوپای عێراق رایگەیاند: لەهەڵمەتێكی كێوماڵكردندا كە لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری ئەنجامدرا، لەسنوری ناحیەی موبتەقای باكوری و رۆژئاوای كەركوك كێڵگەیەك دۆزرایەوە كە ١٢ بۆمبی تێدا چێندرابوو تاوەكو بەهێزە سەربازییەكانی عێراقدا بتەقێتەوە".
ئەمەش لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو لەنزیك گوندی تەلوەری ناحیەی مولتەقا، بەهۆی هێرشكردنە سەر خاڵێكی لیوای ٣٢ی فیرقەی ٨ی سوپای عێراق، سێ كەس لە سوپای عێراق کوژران و چواریش برینداربون، کە لەنێوان کوژراوەکان دوو ئەفسەری هەواڵگری هەبوون.
هـ . ب