لە کەرکوک شاندێکی (ڕەژاک) و تەڤگەری ئازادی سەردانی کرستییانەکانیان کرد
بە مەبەستی هاتنی جەژنی سەری ساڵی زاینی، شاندێکی ڕەژاک و تەڤگەری ئازادی، نوێنەری کریستییانەکانی کەرکوکیان بەسەر کردەوە.
بە مەبەستی هاتنی جەژنی سەری ساڵی زاینی، شاندێکی ڕەژاک و تەڤگەری ئازادی، نوێنەری کریستییانەکانی کەرکوکیان بەسەر کردەوە.
ئەمرۆ پێنج-شەممە بەبۆنەی هاتنی جەژنی سەری ساڵ، شاندێکی ڕێکخراوەی ژنانی ئازادی کوردستان و ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، بەمەبەستی پیرۆزکردنی جەژنی سەری ساڵی کریستیانەکان، سەردانی کەتدرائی (قلب یسوع الاقدس)یان کرد لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان.
لە سەردانەکەدا شاندەکە لەلایەن میتران یوسف تۆما پێشوازیان لێکرا، و هەردوولا جەختیان لە گرنگی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەو بیروباوەڕە جیاوازەکان کرد بەتایبەتی لە شاری کەرکوک کە شارێکی فرە پێکهاتەیە و پێکەوەژیانی تیدا بەرجەستە دەکرێت کە سیمایەکی جوانی بەخشێوە بە شارەکە.
جێگای باسە لە سەردانەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ کە لەماوەی ڕابردووەدا پاشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، و هەروەها هەردوولا جەختیان کردەوە لە گرنگی پاراستنی مافەکانی ژنان دوور لە هەموو جۆرە چەوساندنەوە و توندوتیژییەک، جێگای ئاماژەیە لە میانەی سەردانەکەدا گۆڤاری (تروسکە) و نامیلکەی (بەدواداچونیک بۆ پرسی ژنان) کە لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستانەوە ئامادەکراوە، پێشکەش بە نوێنەری کریستیانەکان کەرکوک کرا.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، بە گرنگییەوە باس لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێ نوێی کەرکوک کرا کە بتوانێت مافی هەموو پێکهاتەکانی شارەکە بەبێ جیاوازی بپارێزێت بەتایبەتی مافی ژنان و منداڵان، هەروەها هەردوولا هیوایان خواست کە ساڵی نوێ ببێتە ساڵی خۆشی و بۆ سەرجەم پێکهاتە و بیروباوەڕە جیاوازەکانی شارەکە.