لە مەخمور مانگرتن لە خواردن لە رۆژی ٢٧ەمیندا بەردەوامە

چالاکوانانی مانگرتن لە خواردن لە مەخمور لە رۆژی ٢٧ەمیندا درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن و داوا لە تەواوی مرۆڤایەتی دەکەن کە لە دژی گۆشەگیری بێدەنگ نەبن.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) چالاکی مانگرتن لە خواردن کە لە ١ی شوباتەوە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە لە رۆژی ٢٧ەمیندا بەردەوامە.

چالاکی مانگرتن لە خواردن لەلایەن گروپی ١٤یەمینەوە بە نۆرە وەرگیرا. بەر لە دەستاودەستکردنی چالاکییەکە بۆ سەرجەم گیانبەختکردووانی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان بە خولەکێک بێدەنگ رێزلێنان ئەنجامدرا. دوای رێزلێنانەکە لەسەر ناوی گروپی ١٣یەمین سادق تارهان قسەی کرد.

سادق تارهان لە سەرەتای قسەکانیدا گۆشەگیری دژوارکراو لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بە توندی شەرمەزار کرد و وتی، " ئەو گۆشەگیرییەی سەر رێبەرایەتیمان گۆشەگیرییەکی ناجوامێرانەیە. ئێمە خاوەنی دۆزێکی ئازادین و لەسەر حەقین. بانگەوازمان بۆ تەواوی مرۆڤایەتی ئەوەیە کە لە دژی گۆشەگیری توندکراو لەسەر رێبەر ئاپۆ بێدەنگ نەبن. گۆشەگیری شێوازێکی دژەمرۆڤانەیە. ئێمە بە چالاکییەکەمان ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین".

مەراسیمی دەستاودەستکردنی چالاکییەکە بە دروشمەکانی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتاییهات.

هـ . ب