لە مەلەتی بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلەی ریختەر روویدا: ٢٢ بینا رووخان و کەسێک گیانی لەدەستدا

لە چەرمکتی مەلەتی بە گوڕی ٥.٦ پلە بە پێوەری ریختەر بومەلەرزە روویدا. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ٢٢ خانوو رووخاون، کەسێک گیانی لەدەستداوە.

سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری دۆخی لەناکاو و کارەساتی سروشتی (ئافاد) رایەگیاند کە کاتژمێر ١٢:٠٤ بە کاتی ناوچەکە بومەلەرزەکە لە قوڵایی ٦.٩٦ی ژێر زەوی روویداوە.

پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی دۆخی لەناکاو و رێکخراوی بومەلەرزەزانی کاندیلیش رایگەیاند کە گوڕی بومەلەرزەکە ٥.٥ پلە بە پێوەری ریختەر بووە و لە شارەکانی دەوروبەریش هەستی پێکراوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی بومەلەرزەکەدا ٢٢ بینا رووخاون. سەرۆکی ئافاد یونس سەزەر رایگەیاند کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و ٦٩ کەسیش برینداربوون.

هـ . ب