لە مەلەتی لە ڕۆژێکدا ٥ کەس رەوانەی زیندانکران

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی (کەجەدە) لە مەلەتی لەو کەسانەی کە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستگیرکرابوون، کەسێکیان ڕەوانەی زیندان کرا. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ کەس رەوانەی زیندانکران.

لە مەلەتی لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا ١٠ کەس دەستگیرکرابوون. ٣ کەسیان دادگاییکران. کەسێکیان بە بانگەشەی ئەندامێتی ڕێکخستن ڕەوانەی زیندانکرا. ٢ کەسیش بە شەرتی چاودێری ئازادکران.

لە چوارچێوەی هەمان لێپرسینەوەدا ڕۆژی دووشەمە چوار کەس بە بانگەشەی ئەندامێتی ڕێکخستن ڕەوانەی زیندان کران.

ماهئر ئاسلان هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی ئاکچاداغ و ٢ کەسی تریش تا ئێستا بەندکراون.

ف.ق