لە موش ٥ گەنج دەستبەسەر کران

لە شاری ڤارتێنێشی موش، ٥ ئەندامی مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی دەستبەسەرکران.

ئەندامانی مەجلیسی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) موش، مەعروف چەلیکەر و جەلال دۆنەر و شیلان نەرگز و ئەمراح بۆزکورت و دەڤرەم چەکیر لەلایەن پۆلیسەوە ڕاوەستێنران، لەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبیلەکەیان دەستبەسەرکران.

هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەندامەکانی مەجلیسی دەم پارتی ئاشکرا نەکراوە، پاش پشکنینیان لە نەخۆشخانە، برانە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی موش.