لە پیران چەندین ناوچە وەک 'هەرێمی ئەمنیی تایبەت' راگەیەندران
لەناوچەی پیرانی ئامەد هەرێمەکانی پیراژما و گۆرەسە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە وەک 'هەرێمی ئەمنیی تایبەت' راگەیەندران.
لەناوچەی پیرانی ئامەد هەرێمەکانی پیراژما و گۆرەسە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە وەک 'هەرێمی ئەمنیی تایبەت' راگەیەندران.
بڕیاری قەدەغەکردنەکە لەلایەن والیگەری ئامەدەوە راگەیەندراوە، بە وگێرەی ئەو بڕیارە هەرێمەکانی پیراژما و گۆرەسە لە دەشتاییەکانی گەڕەکەکانی هێرەدۆ، پیرژاما و شیمگکی سەرووی ناوچەی پیرانی ئامەد وەک 'ناوچەی ئەمنیی تایبەتی کاتی' راگەیەندراون.
هاتووچۆ لەو هەرێمانە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدەغەیە.
پێشتریش ٨ گوندی بناری چیای باگۆک لە نسێبینی مێردین وەک ناوچەی ئەمنی تایبەت راگەیەندرابوون و بە چڕی بەشێک لەوناوچانە بۆردومان کرابوو و تائێستاش ئۆپراسیۆنی سەربازی داگیرکەران لەو ناوچانە بەردەوامە.