لە پیرهمهگرون بارەگای یەنەکە و پەدەکە سوتێندرا
لە شارەدێی پیرەمەگرون خۆپیشاندان ئەنجامدرا، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بارەگای هەریەکە لە یەنەکە و پەدەکە سوتێندرا.
لە شارەدێی پیرەمەگرون خۆپیشاندان ئەنجامدرا، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بارەگای هەریەکە لە یەنەکە و پەدەکە سوتێندرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارەدێی پیرەمەگرونی سەر بە شاری سلێمانی، خۆپیشاندان دژی نەبوونی موچە و خراپی دۆخی ئابووری ئەنجامدرا.
خۆپیشاندەران بەرەو بارەگای كۆمیتهی یەنەکە کەوتنەڕێ، دوای ئەوەی بارەگاکە لەلایەن پاسەوانان و ئەندامانی کۆمیتەکەوە چۆڵکرا، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندرا.
پاشان خۆپیشاندەران بەرەو بارهگای ناوچهی پەدەکە بەڕێکەوتن، هەرچەند لەلایەن پاسەوانانی بارەگاکەوە تەقە بەسەرخۆپیشاندەراندا کراوە بەڵام خۆپیشاندەران سوربوون لەسەر چوونە ناو بارەگاکەوە، بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە بارەگاکەی پەدەکەش سوتێندراوە.
هێشتا خۆپیشاندانەکە بەردەوامە و خۆپیشاندەران دەیانەوێت سەرجەم بارەگا حزبییەکان بسوتێنن، هێزە ئەمنییەکانیش ڕێگرییان لێدەکەن.
ف.ق