لە قەڵەمی مەعسوم کۆرکمازەوە - ٢

ئامانجی چالاکییەکەمان ئەوە بوو، کە دامەزراندن و ڕاگەیاندنی رێکخستنی هێزی چەکدارمان بە ناوی هەرەکە / HRK لە ناوەندی شاردا بە دەنگێکی بەهێز بە گەلەکەمان و ڕای گشتی جیهان ڕابگەیەنین.

ئامانجی چالاکییەکەمان ئەوە بوو، کە دامەزراندن و ڕاگەیاندنی رێکخستنی هێزی چەکدارمان بە ناوی هەرەکە / HRK لە ناوەندی شاردا بە دەنگێکی بەهێز بە گەلەکەمان و ڕای گشتی جیهان ڕابگەیەنین.

ئامانجی چالاکییەکەمان ئەوە بوو، کە دامەزراندن و ڕاگەیاندنی رێکخستنی هێزی چەکدارمان بە ناوی هەرەکە / HRK لە ناوەندی شاردا بە دەنگێکی بەهێز بە گەلەکەمان و ڕای گشتی جیهان ڕابگەیەنین. بۆ ئەو ئامانجەش دەبوو ناوەندی شار بەشێوەیەکی کاتی کۆنترۆڵ بکرایە و گورز لە دامودەزگا ئیداری و سەربازییەکانی دوژمن بدرایە. چوارچێوەی ئامانجەکان بەم شێوەیە دیاریکرا و پلانێکی ڕوون و کۆنکریتی و گشتگیر بۆ ئەو چالاکییە ئامادەکرا.

پلانی هێرشکردنەکە سەر دهێ

لە ئەنجامی چاودێرییەکاندا ئەوە ڕوون بوویەوە، ئەو دەزگا و خاڵ و بازگانەی، کە دەبوو ئێمە بچینە سەریان، بە یەکەوە بوون و لە ناوەڕاستیشاندا یەکەیەکی هێزی سەربازی دوژمنیش هەیە. ئەوە ڕوون بوویەوە، کە داگیرکردن و پڕوپاگەندەی نووسراو و زارەکی بۆ  جەماوەرە، کە پلانی بۆ دانرابوو، تەنیا بە چەککردن یان بێکاریگەرکردن و خۆبەدەستەوەدانی ئەو یەکەش ئەنجام دەدرێت، بۆیە هێرشی سەر یەکەکە لە ناو ئامانجەکەماندا لە ڕیزی یەکەم و سەرەکی دا دانرا. لە پلەی دووەمدا شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوونی فەرماندەکان و گازینۆی سەربازی، لە پلەی سێیەمش دا قاوەخانە و بڵاوکردنەوە و دابەشکردنی ڕاگەیاندراو و نامیلکە، هەڵواسینی لافیتەکان (بۆمب) و چوونە سەر بانکەکە هەبوو. لە پلەی چوارەمدا قسەکردن بۆ خەڵک لە رێگەى بڵندگۆی مزگەوتەوە، لە پلەی پێنجەمدا، بڕینی ڕێگای گشتیی شارەکە بوو لە دوو لایەنەوە و بڕینی هێڵی تەلەفۆن هەبوو.

پلان دانرا و بڕیاربوو هێرشەکە کاتژمێر ٢١:٠٠ی ئێوارە ئەنجام بدرێت. هەروەها کاتژمێرێکیش بۆ چالاکییەکە دانرا. شوێنی ئێمە بۆ دەستپێکردنی جموجوڵەکەمان چیای چراڤ بوو، هێڵی کشانەوەشمان چیای هەرەکۆڵ بوو. ژمارەی ئێمەش بە ٣٠ کەس دیاری کرا.

بڕیاردرا یەکەکە سەربازیەکە بگیردرێت و بەو پێیەش پلان بۆ گروپەکە دانرابوو.

بۆ هێرش و چوونە سەر ٥  گروپ پێکهێنران

١ - گروپی هێرشکردن: ئەرداڵ، سەلیم، شیار، فیکرەت، موسا، حەیدەر، ئازاد، فەرحان

٢ - گروپی هەڵدانی ئاڕ پی جی: هاشم، باران، کەلەش (لایەنگر)

٣ - گروپی بەرگری: کازم، ئیبراهیم (لایەنگر)

٤ - فەرماندە: عەگید و بەکارهێنەری دیکتیریۆف و سەردار لەگەڵیدا دەبێت.

٥ - ئەو گروپەی لە حەوشەی یەکەکە سەربازییەکەوە، کە دەبێت بچنە سەر گازینۆ و شوێنی حەوانەوە و مانەوەی فەرماندەکان:  بەدران، بژی، کەریم

هەروەها دوو گرووپ بۆ پڕوپاگەندە و بڵاوکردن و پەخشکردنەوە و هەڵواسینی لافیتەکان و چوونە سەر بانکەکە دروستکران.

ئەو گروپەی لە مزگەوتەوە دەدوێت: تۆفیق، عومەر شۆڕش

گروپی ڕاگەیاندراو، نامیلکە و لافیتەکان و چوونە سەر بانکەکە: بۆتان، جەنگۆ، بۆزان.

دوو گروپ بۆ بڕین و داخستنی ڕێگا دیاریکران.

ئەو گروپەی، کە دەبێت ڕێگای دهێ - سیرت دابخەن: حاجی، خەلیل، ساڵح

ئەو گروپەی، کە دەبێت ڕێگای دهێ – شرنەخ دابخەن: عەلی، جومعە، خەلیل (هەرسێکیان لایەنگرن)

هاوئاهەنگیکردن و فەرماندەیی، هێرش و جوڵە و سەنگەر

ئەوانەی دەچنە ناو سەنگەرەکانەوە، ئەو گروپانەن، کە ڕێگاکان دادەخەن. ئەوان لەسەر ڕێگا تەنگ و تەسکدا سەنگەری گونجاو دروست دەکەن، وایەری تەلەفۆن دەبڕن و دوای دەنگی تەقە و چەکەکان لە ناوەندی شاردا بەرد لەسەر ڕێگاکان دادەنێن. (لە شوێنە چەپەکە و پێچەکاندا بەرد دادەنێن) بەم شێوەیە هاتووچۆ دەوەستێنن و ئەگەر کاروانی دوژمن بێت بەو شێوەیە سەرقاڵ دەکرێن.

بۆ کشانەوەش؛ دوای ئەوەی فیشەکی ئاماژە تەقێنرا، یان ئەگەر ئەوە نەبوو، لە ٣٠ - ٤٥ خولەک دوای ئەوە دەنگی تەقە لە ناوەندی شار نەما، ئەوا دەبێت شوێنەکەیان بەجێبهێڵن. ئەو گروپەی کە ڕێگای سێرتیان داخستوە دەکشێنەوە بۆ چیای چراڤ و لەو خاڵەدا، کە دیاریمان کردووە، پەیوەندی بە ئێمەوە دەکەن. ئەو گروپەی ڕێگای دهێ – شرنەخ-یان داخستووە، چاوەڕێ دەکەن تاوەکو ئێمە خۆمان بەوان دەگەینین، چونکە ئێمە لە کاتی کشانەوەدا ڕوومان لە لای ئەو گروپە دەبێت، ئەگەر ئەو گروپە لە شەڕدا بن، بە رێگەی فیشەکی ئاماژەوە دەبێت سەنگەرەکانیان بەجێبهێڵن. ئەگەر نا دوای ٤٥ خولەک لە تەواوبوونی دەنگی تەقە لە ناوەندی شار لەو خاڵەدا، کە بڕیاری لێدراوە چاوەڕێی گروپەکە دەکەن و ئەگەر کات گەیشتە نیوە شەو و گروپەکە نەگەیشت، ئەوان بەرەو ئەو شوێنە دەڕۆن، کە پێشتر بۆیان دیاریکراوە.

هەموو ئەو گروپانەی ماون لە یەک کاتدا لە ناو سەنگەرەکاندا دەست بە جموجوڵ دەکەن و پاشان لە دەوری یەکەکانی ناو سەنگەرەکاندا ئامادە بن. ریزی خۆبڵاوکردنەوە و هێرشکردن بەم شێوەیە دیاریکراوە:

گروپی پێکهاتوو لە ٨ کەس بۆ هێرشکردنە سەر یەکە سەربازییەکەى دوژمن، ناو خۆیاندا دابەش دەبن بە سێ بەشەوە. لە ڕیزی پێشەوە، ئەرداڵ و سەلیم بەسەر پاسەوانەکاندا بەرەو دەرگای بیناکە بڕۆن و کاتێک ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە لێیان بدەن و دەرگای بیناکە کۆنترڵ بکەن. بەکارهێنەری ئاڕ پی جی، کە لە پشت بیناکەوە سەنگەریان گرتووە، پاش بیستنی تەقە، لە بینای قاوشەکان لە نهۆمی سەرەوە دەدەن. دوای بەکارهێنانی ئاڕ پی جی، ئەرداڵ و سەلیم نارنجۆکی دەستی فڕێ دەدەنە ناو هۆڵەکەوە، پاشان بە دەستڕێژی ئۆتۆماتیکی دەچنە ناو ڕاڕەوەکەوە و دەستڕێژ بە ڕاڕەوەکەدا دەکەن.

شیار، فیکرەت و موسا کە لەپشتیانەوەن، دەچنە ناو سەنگەرەکانی ئەرداڵ و سەلیم و پاشان ئەرداڵ و سەلیم بەهەمان شێوە هێرش دەکەنە سەر ڕاڕەوی سەرەوە. حەیدەر و ئازاد و فەرحان، کە دوای شیار و موسا و فیکرەت چوونە ناو ڕاڕەوەکەوە، حەیدەر و ئازاد دەستبەجێ و بێ ڕاوەستان بەرەو نهۆمی سەرەوە دەڕۆن و دەچنە پاڵ ئەرداڵ و سەلیم؛ فەرحان و شیار لەگەڵ گروپەکە دەمێننەوە و بەم شێوەیە لە نهۆمی خوارەوە و سەرەوە دوو گروپی لە ناوبردن و تێکشکاندن، کە هەر یەکەیان پێکهاتووە لە ٤ کەس ئامادە دەبن.

ژووره‌كانی فه‌رمانده‌یی و ئامێری په‌یوه‌ندی، هه‌روه‌ها ژووره‌كانی حه‌وانه‌وه‌ له‌ناو ببرێن

ژووری فه‌رمانده‌ و ئامێری په‌یوه‌ندی له‌ نهۆمی ژێره‌وه‌ و ژووه‌كانی حه‌وانه‌وه‌ و پشوو له‌ نهۆمی سه‌ره‌وه‌ له‌ ناو ببرێن. له‌ ده‌رگا ده‌ستنیشان كراوه‌كانه‌وه‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ بكرێت و به‌ بۆمبی روخێنه‌ر بته‌قێنرێنه‌وه‌. دواتریش داوای خۆبه‌ده‌ستوه‌دان بكرێت. ئامانجی سه‌ره‌تایی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌م جۆره‌ ژووره‌كه‌ خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ بدات، دواتریش ژووره‌كانی تر به‌ هه‌مان شێوه‌ چۆڵ بكرێن. دیله‌كان بهێنن بۆ لای گروپی فه‌رمانده‌ییمان كه‌ له‌ هه‌وشه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ناو سه‌نگه‌ره‌وه‌ و له‌ ژێر سێبه‌ری پلاجكتۆرێك به‌كۆمه‌ڵ رابگیرێن.

له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌می سه‌نگه‌ره‌كه‌دا له‌ ناو تیمی ئه‌رداڵ كه‌ له‌ ٨ كه‌س پێكهاتووه‌ تیمی ئار بی جی و له‌ دوای ئه‌وه‌ش تیمی پاراستن كه‌ گۆڕه‌پانی شار كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن به‌شدار ده‌بن. تیمی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كافتریا و تیمی فه‌رمانده‌یی كه‌ له‌و سێ گروپه‌ جیابوون، له‌به‌ر دیواری حه‌وشه‌ی یه‌كینه‌كه‌ له‌لایه‌ باشوره‌وه‌ بچنه‌ ناو سه‌نگه‌ره‌وه‌. تیمی جێگیر له‌ كافتریا كه‌ هه‌ستی به‌ ته‌قاندنی یه‌كه‌م فیشه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ ئێشكگره‌كه‌ كرد، بچێته‌ حه‌وشه‌وه‌، رووبكاته‌ كافتریا و له‌وێ به‌شی پشته‌وه‌ی خۆی بپارێزێت، هه‌وڵ بدات فه‌مانده‌كان بگرێت یان لێیان بدات. تیمی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت و بانگه‌شه‌ له‌ دوای ئه‌و دوو گروپه‌ بچنه‌ ئه‌و شه‌قامانه‌ی دیاری كراون و بگه‌نه‌ خاڵه‌كانی خۆیان.

ئاستی یه‌كه‌م و دووه‌م

له‌ ئاستی یه‌كه‌مدا كه‌ شوێنی سه‌نگه‌ر بگۆڕێت تیمی ئار بی جییه‌. ئه‌و تیمه‌ دوای ئه‌وه‌ی یه‌ك جار رۆكێتی هه‌ڵدا و سێ جار فیشه‌كی به‌ره‌و هۆڵه‌كانی حه‌وانه‌وه‌ ته‌قاند، بێته‌خاڵی فه‌رمانده‌ و له‌وێ جێگیر بێت. پزیشكه‌كه‌كان كه‌ له‌ ناو تیمی ئار بی جی جێده‌گرێت، به‌م جۆره‌ له‌لای فه‌رمانده‌ ئاماده‌ ده‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئار بی جی ئاماده‌ بێت، ئه‌گه‌ر سه‌ربازانی دوژمن له‌ بیناكه‌ خۆڕاگری بكه‌ن و گروپی ناوه‌وه‌مان بكشێنه‌وه‌، به‌ فه‌رمانی فه‌رمانده‌ بۆ جاری دووه‌م ده‌ته‌قێنرێت ( دوای ئه‌وه‌ی گروپه‌كه‌مان له‌ بیناكه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌).

له‌ ئاستی دووه‌میشدا كه‌ شوێنی خۆی بگۆڕێت تیمی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ری یه‌كینه‌كه‌ ده‌بێت. ئه‌و تیمه‌ش له‌ دۆخی سه‌ركه‌وتن یان سه‌رنه‌كه‌تندا بێته‌ خاڵی فه‌رمانده‌ و دۆخه‌كه‌ رابگه‌یه‌نێت، به‌پێی ئه‌وه‌ هه‌ڵوێست دیاری بكات. ئه‌گه‌ر هێرشی ناوخۆ سه‌رنه‌كه‌وت هێرشی ده‌ره‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موو تیمه‌كانی ناو شار ده‌گه‌نه‌وه‌ خاڵ و پێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار دیاریكراوه‌ كۆده‌بنه‌وه‌، هێرشه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌ ئاماژه‌ی فه‌رمانده‌ ده‌توانن ده‌وروبه‌ری یه‌كینه‌كه‌ جێبهێڵن.

كشانه‌وه‌ی گروپی سه‌ره‌كیی هێرش و گروپی پاراستن، ته‌نیا به‌ كشانه‌وه‌ له‌ مزگه‌وت، بانك، بڵاوكراوه‌، ئار بی جی و فه‌رمانده‌ و كۆبوونه‌وه‌یان له‌ خاڵی كۆبوونه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر هێرشی نااوه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت، ده‌وروبه‌ری بیناكه‌ بپارێزرێت، كۆگای چه‌كه‌كان به‌تاڵ بكرێته‌وه‌، بچنه‌ ماڵی فه‌رمانده‌كان و گرتووخانه‌كه‌ چۆڵ بكرێت. بینا حكومیه‌كان بسوتێنرێت، پۆسته‌خانه‌ تێكبدرێت. له‌و نێوه‌دا تیمی مزگه‌وت (ته‌ڤفیك وتاربێژ، شۆڕش پاسه‌وانی ناوه‌وه‌، عومه‌ر پاسه‌وانی ده‌ره‌وه‌) بڵاوكراوه‌كه‌ی ئێمه‌ بخوێنێته‌وه‌، بانگه‌وازی 'خۆت به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌' بخوێنێته‌وه‌ و هه‌وڵ بدات گه‌ل ئارام بكاته‌وه‌.

ئه‌و گروپه‌مان كه‌ له‌ مزگه‌وتدایه‌ به‌ ده‌ مه‌تر له‌ به‌ره‌ی پشته‌وه‌ی یه‌كینه‌كه‌ دووره‌، ئه‌گه‌ر دوژمن خۆڕاگری بكات و له‌ په‌نجه‌ره‌كانه‌وه‌ هه‌ڵبێن، به‌ فه‌رمانی فه‌رمانده‌ له‌ پشته‌وه‌ وه‌ك پاسه‌وان به‌شداری شه‌ڕ بن. كشانه‌وه‌ به‌ ئاماژه‌ی فیكه‌ ده‌بێت، كه‌ فیكه‌كه‌ لای فه‌رمانده‌ ده‌بێت.

گروپی هه‌ڤاڵ بۆتانیش له‌ سێ قاوه‌خانه‌ بڵاوكراوه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، دواتریش بچنه‌ ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری بانك و خه‌زێنه‌دار، كلیل قاسه‌ وه‌ربگرن، ده‌ستكه‌وت كۆبكه‌نه‌وه‌ و له‌ كۆتاییدا بۆمبێك و پلاكاردێك هه‌ڵواسن، له‌ رێگه‌ی ئامێری گه‌یاندن دۆخ و كشانه‌وه‌ رابگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها هه‌روه‌ها سیخوڕی خۆجێیی كه‌ ماڵه‌كه‌ی نازانرێت، به‌ڵام ده‌رفه‌تێكی وه‌ك شانس پێدرابوو، ئه‌گه‌ر له‌ قاوه‌خانه‌كان بینرا سزا بدرێت.

كاتێك كه‌ هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ جێبه‌جێ كران، ئه‌گه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كان زۆربن به‌ ئۆتۆمبێل له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌برێن. ئه‌گه‌ر ده‌سته‌به‌رنه‌بوو به‌ سێ ئه‌سبی خۆمان ده‌یانگوازینه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر سه‌رنه‌كه‌وتن و بڵاوه‌پێكردن روویدا، له‌ خاڵێك له‌ داوێنی چیای چراڤ ئه‌وپه‌ڕی له‌ ماوه‌ی كاتژمێر و نێودا كۆببنه‌وه‌ و دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و ماوه‌یه‌، ئه‌و خاڵه‌ چۆڵ بكرێت.

له‌ كاتی چالاكیدا جیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كه‌ هیچ شتَك نه‌كرێت، سه‌نگه‌ره‌كان چۆڵ نه‌كرێن، فیشه‌كه‌كان له‌ جێی خۆیان و به‌پێی پێوه‌ر بته‌قێنرێن و ده‌ستیان پێوه‌بگیرێت، كاتێك پێویست نه‌بێت نه‌ته‌قێنرێن، ده‌بێت هه‌ڤاڵان زۆر وریا بن، كه‌ به‌ڕووی یه‌كتر و خه‌ڵكی مه‌ده‌نیدا نه‌یته‌قێنن. كشانه‌وه‌ قۆناغ به‌ قۆناغ و به‌ شێوه‌ی پارێزراو ده‌بێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌، قۆناغه‌كانی پلانه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ به‌ ئه‌ندامی تیمه‌كه‌ وترایه‌وه‌. ئه‌ركی هه‌ر تیمێك به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت چه‌ند جار به‌ بیر هێنرایه‌وه‌.

په‌یوه‌ست به‌ پلانه‌كه‌ چه‌ند جار پرۆڤه‌كرا. به‌ كۆتاییهاتنی پرۆڤه‌كه‌ ئێواره‌ به‌ره‌و ئامانج جموجۆڵی شه‌وانه‌ ده‌ستیپێكرد.

رۆژی ١٥ی ئابی ١٩٨٤ چیای نزیك ئامانجه‌كه‌ تێپه‌ڕێنرا. له‌ رێگه‌ی دوربینه‌وه‌ خاڵه‌كانی ئامانج، رێگه‌ و شاره‌كه‌ به‌ گروپه‌كه‌ ناسێنرا. ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه‌ كاتژمێر له‌ ١٩:٣٠ دا به‌ره‌و شاره‌كه‌ جموجۆڵ ده‌ستیپێكرد. كاتژمێر ٢١:٠٠ گه‌یشتنه‌ شوێنی چالاكی و بێ پسانه‌وه‌ كه‌وتنه‌ سه‌نگه‌ر و لێیاندا. هه‌موو شت به‌ پێی پلان به‌ڕێوه‌چوون.

*له‌ نوسینكه‌كانی مه‌عسوم كۆركماز (عه‌گید) وه‌رگیراوه‌.

ژ. ت/ هـ . ب