لە قەندیلەوە تا دێرسیم تێکۆشانێکی ئەفسانەیی ٢٢ ساڵە

هەپەگە زەردەشت ئاگری بەڕێزەوە یادکردەوە و رایگەیاند، "هاوڕێمان زەردەشت لە خنێرەوە تا زاپ، لە قەندیلەوە تا دێرسیم، لە دەریای رەشەوە تا گارە ٢٢ ساڵ لە سەر هێڵی گیانبازی تێکۆشانێکی ئەفسانەیی بەڕێوەبرد".

بەهدینان

راگەیەندراوی ناوەندی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"فەرماندەی لەخۆبوردووی ئاپۆیی هاوڕێمان زەردەشت ئەو کاتەی لە ئاستی فەرماندەیی هەرێمی گارەدا ئەرکداربوو، لە ٤ی تشرینی یەمەکی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی هێرشێکی دوژمندا شەهیدبوو. هاورێمان زەردەشت لە خنێرەوە تا زاپ، لە قەندیلەوە تا دێرسیم، لە دەریای رەشەوە تا گارە ٢٢ ساڵ لە سەر هێڵی گیانبازی وەک سترانێک تێکۆشانێکی ئەفسایی بەڕێوەبرد. جەنگاوەریی لەخۆبوردووی ئاپۆیی و داوا و ئاواتەکانی تێکۆشانی هاوڕێ زەردەشت بۆ هاوڕێیانی دەبێتە نمەنە، ئەو ئامانجانەی لە پێناویاندا بە گیانبازییەوە تێکۆشا بە دڵنیاییەوە دێنەدی.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاورێمان زەردەشت، خەڵکی وڵاتپارێزی ئەلباک و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاورێمان زەردەشت ئاگر بەم جۆرەیە:

ناسناو: زەردەشت ئاگر

ناو و پاشناو: ئایڤاز بەیاز

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک – باوک: شارستان- کازم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢/ گارە

هاوڕێمان زەردەشت ئاگر ساڵی ١٩٨٤ لە گوندی خۆکانێی ناوچەی ئەلباکی وان لەدایکبوو. لە ساڵی ١٩٩٩ پورزایەکی لە ناوچەی قەلقەلی وان و لە ٢٠٠٧یشدا ئامۆزایەکی لەبۆتان شەهیدببوون. لە بەرامبەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی رێبەر ئاپۆ و بۆ پوچەڵکردنەوەی ئامامانجەکانی ئەو پیلانگێڕییە لە ساڵی ٢٠٠٢دا هاتە ناو ریزەکانی گەریلا.

لە خنێرە پەروەردەی سەرەتایی بینی. دوو ساڵ لە خنێرەبوو، لە کۆتایی ٢٠٠١دا چووە ریزی هێزی تایبەت بۆ ئەوەی ببێتە گیانبازێکی ئاپۆیی. تا ساڵی ٢٠٠٦ لە قەندیلەوە تا زاپ لە زۆر گۆڕەپانی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەرپرسیارێتی جیاجیای لە ئەستۆ گرت و لە هەموو کارێکدا سەرکەوتنی بە بنەما گرت و لەوپێناوەدا هەوڵیدا.

ساڵی ٢٠٠٦ هاوڕێمان زەردەست پەڕیەوە بۆ باکووری کوردستان و تا ساڵی ٢٠٠٩ لە دێرسیم بەشداری چەندین چالاکی کرد. لە نێوان ساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٢ لە دەریای رەش بوو، دواتر گەڕایەوە بۆ دێرسیم و تا ساڵی ٢٠١٥ لە دێرسیم مایەوە و پاشان روویکردە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا. دوای تەواوکردنی ئەکادیمیای سەربازی مەعسوم کۆرکماز بەشداری لە کار و چالاکییەکانی هێزی تایبەتدا کرد و لە گۆڕەپانی جیاجیادا ئەرک و بەرپرسیارێتی وەرگرت و دوایین بەرپرسیارێتیشی ئەندامێتی دەستەی فەرماندەیی گارەبوو تا ئەو کاتەی لە ئەنجامی هێرشێکی دوژمندا لە ٤ی تشرینی ٢٠٢٢ شەهیدبوو.

هاوڕێمان زەردەشت بە کەسایەتی خاکەڕا و لێبوردە و دەروێشانەی خۆی بەشداری لە هەموو کارێکدا دەکرد، جیاوازی نەدەکرد لە نێوان کاری بچوک و گەورە، لە بچوکترین کارەکانی ناو ژیانی رۆژانەوە تا چالاکی گەریلا، پەروەردەکردنی هاوڕێیانی خۆی بە ورەوە و لە فەرماندەیی هەرێم، لە هەموو کارێکدا رەنج و ماندووبوونی گەورەی کێشا. هاورێ زەردەشت لە ناو دەریای تێکۆشان و پەکەکەدا خۆی وەک دڵۆپێک پێناسە دەکرد و هەوڵیدا لەناو ئەو دەریایەدا بە سەرکەوتوویی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات".

هـ . ب