لە شاروچکەی حاجیاوا پرسە بۆ شەهیدی هەپەگە ئازاد باشور دانرا

لە شارۆچکەی حاجیاوای سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین پرسەی شەهیدی هەگەپە ،ئازاد باشور، بەڕێوەچوو کەسوکارەکەی دوپاتیان کردەوە شانازی بە شەهیدبونی کوڕەکەیانەوە دەکەن و سەربەرزن بە ڕێبازەکەی.

دوای ئەوەی رۆژی ٢١ی ئەم مانگە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل ناسنامەی پێنج شەهدیی ئاشکرا کرد یەکێک لەو شەهیدانە ئازاد مینە  ناسراو بە (ئازاد باشور) ئاشکرا کرا کە لە ٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ شەهدی کراوە.

لەپرسەکەدا سەلام عەبدوڵا، ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: شەھید ئازاد یەکێکە لە ڕۆڵە ئازاو قارەمانەکانی گەلەکەمان و ئەو تەنیا کوڕی بنەماڵەکەی نییە بەڵک و ھەموو گەلی کورد شانازی پێوە دەکات و خاوەنداری لێدەکات.

وتیشی، بەڵێن دوپاتدەکەینەوە لەسەر ڕێو ڕێبازی شەھید ئازاد و سەرجەم شەھیدان تا دوا دڵۆپی خوێنمان درێژە بە خەبات وتێکۆشانی شەھیدان دەدەین.  

هەر لەو مەراسیمەدا مەحەمەد مینە، برای شەھید ئازاد دوپاتیکردەوە، ئێمە وەک بنەماڵەی شەھید شانازی بە شەھیدەکەمانەوە دەکەین “ئەو شەھید بوونە بەنسیب ھەموو کەسێک و دایکێک نابێت کە ڕۆڵەیەکی ئاوا ئازاد و ئازا پەروەردە بکات و چۆک بە  پلانی گەورەترین و سەرخەتریین دوژمنی کورد کە ئەردۆغانی فاشیستە دابدات”.

وتیشی، ئەردۆغانی تیرۆرست دووژمنی پارچەیەکی کوردستان نییە بەڵکو دژایتی سەرجەم گەلی کورد دەکات لەهەر چوار پارچەی کوردستان.

ف.ق