لە شاری شنۆ گەنجێک و ٣ منداڵ دەستگیرکران
دوێنێ هێزەکانی رژێمی ئێران لە شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، گەنجێک و ٣ منداڵیان دەستگیرکرد. چارەنووسی دەستگیرکراوەکان نادیارە.
دوێنێ هێزەکانی رژێمی ئێران لە شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، گەنجێک و ٣ منداڵیان دەستگیرکرد. چارەنووسی دەستگیرکراوەکان نادیارە.
راگەیەنرا کە لە شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی رژێمی ئێران، گەنجێک و ٣ منداڵی خەڵکی گوندی بابی خالیدئابادیان بانگهیشتی ناوەندی ئیتلاعات کردووە و دواتر دەستگیرکراون.
دوای دەستگیرکردن، کەس نازانێت دەستگیرکراوەکان بۆ کوێ براون و چارەنووسیان نادیارە.
ناوی دەستگیرکراوەکان بەم شێوەیەیە: حەسیب حەسەنزادە (١٨)، زانیار حەسەنزادە (١٦)، سامان حەسەنزادە (١٧) و پێشەوا شاداب (١٦).
ف.ق