لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بۆ ناساندنی کتێبێک دەربارەی مێژووی کورد بەڕێوەچوو
لە ناوەندی ڕۆشنبیری جەمال عیرفان لە شاری سلێمانی، مەراسیمی ناساندن بۆ کتێبی "مێژووی بزووتنەوەی بەرگریی کورد بەرانبەر داگیرکاری کوردستان" بەڕێوەچوو.
لە ناوەندی ڕۆشنبیری جەمال عیرفان لە شاری سلێمانی، مەراسیمی ناساندن بۆ کتێبی "مێژووی بزووتنەوەی بەرگریی کورد بەرانبەر داگیرکاری کوردستان" بەڕێوەچوو.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، لە ناوەندی ڕۆشنبیری جەمال عیرفان، مەراسیمی ناساندن بۆ کتێبی "مێژووی بزووتنەوەی بەرگری کورد بەرانبەر داگیرکاری کوردستان" لە نوسینی مامۆستا ئەحمەد عەلی هەورامی بە ئامادەبوونی چەندین نوسەر و ڕۆشنبیر و هاوڵاتی بەڕێوەچوو.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد.
دواتر نوسەر ئەحمەد عەلی هەورامی باسی لە ناوەڕۆکی کتێبەکە کرد و گوتی: "بابەتی ناو کتێبەکە گرنگە، لەبەر ئەوەی پێویستە هەمووان ئاگاداری مێژوو داگیرکارییەکان بین کە لەسەر کورد بوونی هەبووە، مێژوو پێمان دەڵێ داردەستەیی بەشێک لە دەسەڵاتە کوردییەکان چۆن ڕێگە خۆشکەر بوون بۆ ئەو داگیرکارییانەی بەسەر کوردا هاتووە."
هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە گرنگی ئەم کتێبە وەک سەرچاوەیەک بۆ خوێندنەوەی بارودۆخی کوردستان گرنگە و پێویستە نوسەران و ڕۆشنبیران ئاگاداری ناوەڕۆکی کتێبەکە ببن.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا کتێب پێششکەش بە ئامادەبووا کرا بە واژۆی نوسەرەوە.