ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی جەمیل هەورامی، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان و بەشێک لە پێشمەرگە دێرینەکان، لەبارەگای کۆمەڵەکە ساڵیادی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی کرایەوە.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد.
پاشان لەلایەن جەمیل هەورامی وتاری کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان خوێندرایەوە، و لە وتارەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاپەڕین لەخەڵکی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دێرینەکان، ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان گرت، کە وەک پێویست دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین نەپارێزراون و پێشمەرگە دێرینەکانیش لەدۆخێکی ئابوری خراپدا ژیان بەسەر دەبەن.
جهمیل ههورامی، باسی لهوهشكرد، زیندانیانی بادینان ههمووتان دهزانن لهسهر چی دەستگیر کراون، ههیانبوه لهسهر كۆمێنتێك یان تاپڕێك لەماڵەکەیدا بووە دهستگیر كراوه، لهكاتێكدا خهڵك ههیه لهملاو ئهولا به بیكهیسیهوه دهسووڕێتهوه كهس بهلایدا ناچێت.
لەدرێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو: یەکنەگرتنی لایەنە کوردیەکانی باشوری کوردستان دۆخی هەرێمی کوردستانی بەرەو دۆخێکی مەترسیدار بردووە، دەبینرێت کە دەوڵەتانی داگیرکەر بەتایبەت دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەناو شارەکانی باشوری کوردستان گەنجی کورد شەهید دەکات.
لەکۆتایی وتارەکەیدا جەمیل هەورامی بانگەوازێکی بۆ تەواوی حیزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کرد و داوای لێکردن نەورۆزی ئەمساڵ بکەنە هۆکاری ئاشتەوایی و یەکگرتن، و دژایەتیکردنی داگیرکەرانی کوردستان.
بەوتنەوەی سردووی لەقەندیلی سەربەرزەوە کۆتایی مەراسیمەکە هات.
هـ . ب