لە سلێمانی هەڵمەتی خوێندنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد
لەشاری سلێمانی لە چوارچێوەی کەمپینی "ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" هەڵمەتی خوێندنەوەی کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد.
لەشاری سلێمانی لە چوارچێوەی کەمپینی "ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" هەڵمەتی خوێندنەوەی کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد.
لە چوارچێوەی کەمپینی "ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لە سەرتاسەری جیهان دەستیپێکردووە، لە ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ هەڵمەتەکانی خوێندنەوەی کتێبەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیش لە چەندین وڵات بەڕێوەچوون، لە سلێمانیش هەڵمەتێکی هاوشێوە دەستیپێکرد.
لە هەڵمەتەکەدا، چەند بەشێکی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێندرێتەوە و گفتوگۆى لەسەر دەکرێت، هاوکات داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەکرێت.
رۆژی هەینی، لە پارکى ئازادیی لە شاری سلێمانی، هەڵمەتی خوێندنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، بە بەشداری خوێنەران، ڕۆشنبیران و چالاکوانان دەستیپێکرد.
هەڵمەتەکە، لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و بەخوێندنەوەی هەریەک لە کتێبەکانی ( سۆسیۆلۆژیا ئازاد، چۆن بژێین، بەرگریینامەی مرۆڤی ئازاد، پرسی کەسایەتیی لە کوردستاندا، هەر پێنج بەرگەکەی مانیفستۆی شارستانێتری دیموکراتیک و چەندین کتێبی دیکە) درێژە دەکێشێت.
ماوەی زیاتر لە ٣٤ مانگە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گۆشەگیرییەکی توند لە دژی بەڕێوەدەچێت و ڕێگە بە پاریزەر و خانەوادەکەی نادریت سەردانی بکەن، ئەمەش کاردانەوەی لە جیهاندا دروست کردووە و بەمەبەستی شکاندنی گۆشەگیری رەها و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان چەندین چالاکی و هەڵمەتی جیاجیا لە سەرتاسەری جیهان بەردەوامن.
هـ . ب