لە سلێمانی هێرشی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا
لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان، هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا.
لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان، هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا.
ئەمڕۆ، لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی، بە پێشەنگایەتی گرووپی "هەڵوێست دژی داگیرکاری" کە بەشێک لە ئازادییخوازان و لایەنە سیاسییەکان و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی لەخۆدەگرێت، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدرا.
لە گردبوونەوەکەدا، هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی، تارا حسێن، گوتی: "ئەو هێرشانەی کە ئێستا ئەنجام دەدرێت بە تەواوی لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەچێت، تەنها هێرشێکی سەربازیی و داگیرکاریی خاک نییە، بەڵکو هێرشێکی کولتووری و زمان و فەرهەنگیشە، لە ژێر خواستی دەوڵەتی عوسمانی نوێدا".
هەروەها گوتی: "لە باشووری کوردستان هێزێک بە تەواوی کەوتووەتە ژێڕ کاریگەریی دەوڵەتی تورک و هێزەکانی دەنێرێتە ناوچەکانی برادۆست و ڕێگا بۆ سوپای داگیرکەریی تورک دروست دەکات، لە هەمان کاتیشدا بە سیخوڕیکردن لە باشووری کوردستان لەگەڵ داگیرکەراندا کار دەکات".
هەروەها بانگەوازیی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری کوردستان و تەواوی کۆنسوڵخانەکان کرد و گوتی: "دەبێت هەڵوێستیان هەبێت، بۆ ڕاگەیاندنی ناوچەی دژە فڕین لە باشووری کوردستان و عێراق و ڕۆژئاوای کوردستان".
ئەندامی کەنەکە لە باشووری کورستان، شێرکۆ حەمە ئەمین، گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەریی تورک و ئەردۆغان بیرۆکە فاشیستییەکەی لەسەر نکۆڵی کردنی لەسەر گەلی کورد نەیشاردووەتەوە و دژی هەموو ستاتۆیەکی کوردن، ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان هەمیشە لەناو ئەو هاوکێشەیەدان کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت بیسڕێتەوە".
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە، بەختیار مستەفا، گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە سیاسەتێکی دوژمنکارانە ئەزموون و خەڵک و ژێڕخانی ئابووریی ڕۆژئاوای کوردستان بە ئامانج دەگرێت، ئەو هێرشانەی تورکیا هەڕەشەیە بۆ ئارامیی و سەقامگیریی ناوچەکە، وێرای ئەوەی ئیدانەی توندی ئەو هێرشانە دەکەین، هاوکات داوا لە لایەنە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییەکان دەکەین سنوورێک بۆ ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک دابنێن".