لە سێرت و ئێلح ٦٦ ناوچە بۆ ماوەی ساڵێک قەدەغەکران

پارێزگاری سێرت و ئێلح ٦٦ ناوچەیان لەژێر ناوی 'هەرێمی ئاسایشی سەربازی کاتی' وەک هەرێمی سەربازی راگەیاند.

پارێزگاری ئێلح ٥٨ هەرێم و پارێزگاری سێرتیش ٨ ناوچەیان لەژێر ناوی 'هەرێمی ئاسایشی سەربازی کاتی' وەک هەرێمی سەربازی راگەیاند.

پارێزگاری سێرت لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ٨ ناوچەی سەر بە بەرواری، دهێ و هەویلێ تا ساڵێک وەک 'هەرێمی ئاسایشی سەربازی کاتی' دیاری کراوە. هەروەها رایگەیاند، بریارەکە بە پێی یاسای ژمارە ٣٣٩٩ی سەرۆکۆماری دراوە.

پارێزگاری ئێلحیش راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "٥٨ ناوچەی سەر بە ساسۆن، حەسکیف و هۆزا تا کۆتایی ساڵ، بە بیانوری 'هەرێمی ئاسایشی سەربازی کاتی' قەدەغەکراون."

ف.ق