لە وان دەیان هەزار کەس بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕێپێوانیان کرد

پاش کۆتاییهاتنی نەورۆز لە وان، دەیان هەزار کەس بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕێپێوانیان کرد.

پاش کۆتاییهاتنی نەورۆز لە وان، دەیان هەزار کەس بەرەو ناوەندی شارەکە ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا بەشداربووان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە. پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر گەل و زۆر کەس برینداربوون.

لە ڕێپێوانەکەدا چەندین کەس دەستبەسەر کران، پۆلیس بە هەلیکۆپتەر گازی فرمێسک ڕێژی ڕژاندە سەر گەل. لەنێوان گەنجان و پۆلیس پێکدادان ڕوویدا.