لە وەرخەلێ ٥ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەر لەناوبران

گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لە گۆڕەپانی وەرخەلێی ئاڤاشین چالاکیان لەدژی داگیرکەران تورک ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٥ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەریش لەناوبران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە و لەبارەی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا لە ئاڤاشین:

٣ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٥٠ لە بناری وەرخەلێ یەکینەیەکی سوپای داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی شاراوە لەلایەن هێزەکانمانەوە خرایە ژێر چاودێریەوە، لە دوولاوە هێزەکانمان لە داگیرکەرانیاندا. بەرەی یەکەم، گەریلاکان لە نزیکەوە لە ٢ سەنگەری داگیرکەرانیاندا و ٥ داگیرکەر سزادران و دوو سەنگەرەکە تێکشکێنران. بەرەی دووەم، لە داگیرکەراندرا کە لەژێر دارەکان بوون و لە نزیکەوە چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

لە ئەنجامی چالاکیە سەرکەوتوەکەی قاڕەمانانی وەرخەڵدا، لانیکەم ٥ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەریش تێکشکێنران.

گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ لە هەرێمی ئاڤاشین:

٣ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ١٧:٣٠ و ٠٣:٣٠ سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی ١٤ جار بە تەقەمەنی و گازی ژەهراوی و چەکی قورس بۆردومان کرد. لە ئەنجامی چالاکیەکانی سەرکەوتوی هێزەکانی گەریلاماندا، سوپای داگیرکەری تورک گورزی گەورەی بەرکەوت و نەیانتوانیوە بچنە شوێنەکانی گەریلا و بۆیەش تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات و بە بەردەوام گازی ژەهراوی بەکاردەهێنێت. لەگەڵ هەموو هێرشەکانی دوژمن، بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانمان بەردەوامە.

جموجووڵی درۆن و فڕۆکە چاودێریەکان لەسەر ئاسمانی ناوچەکە بەردەوانە.

٢ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ٠٠:٤٠ و ٠١:٣٠ هەلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی دەڤەری مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان، گردی سپی، گردی سۆر و گردی سلێمانی ئاڤاشین گەڕان.

٣ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٢٠ و ٠٩:٢٥ دەوروبەری گوندی رێدنێی گارە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا. لە ئەنجامدا ئاگر کەوتەوە و ئاگرەکە بەردەوامە.

٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٢:٥٠ بناری گردی چوارچەلای مەتینا بە فڕۆکە بۆردومانکرا."

ف.ق