لە ئامەد جەنگاوەرانی هەبەدەهە لەدژی دەوریەی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی تیمی مۆردەم هێرش (ڤەدات بینگۆل)ی هەبەدەهە رایگەیاند کە لە ئامەد لە دوولاوە لەدژی دوریەی پۆلیس چالاکیان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی تیمی مۆردەم هێرش (ڤەدات بینگۆل)ی هەبەدەهە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " جەنگاوەرانیان بۆ حسابپرسین لە کۆمەڵکوژی پرسوس  چالاکیان ئەنجامداوە."

جەنگاوەرانی هەبەدەهە باسی ئەوەی کرد کە ٢٥ی تەمووز کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە ئامەد لەدژی دەوریەی پۆلیس چالاکی ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " لە شوقەکانی تۆکی کە گەڕەکی عەزیزیەی سەیرانتەپەی ئامەد، دەوریەی پۆلیس بووەتە ئامانجی ئێمە. دوژمن چاوەڕێی ئەم چالاکیەکەیان نەدەکرد و لە دوولاوە بە بۆمبی دەستی و فیشەکی هەوایی چالاکی ئەنجامدرا. نازانرێت چەند داگیرکەر سزادراون و بریندارکراون. دەوریەکە لەترسا ناوچەکەیان بەجێهێشت."

لە راگەیەنراوەکەدا هەروەها هاتووە:

" دوای هەڵهاتنی پۆلیس، جەنگاوەرانمان ماوەیەک لە شوێنی چالاکیەکە مانەوە. بەپێی پلانەکە بێ کێشە کشانەوە. وتوومانە و دەیڵێینەوە، هیچ حسابێکمان نییە نە نەیپرسین. هیچ کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی دژی گەلەکەمان بێسزادان نامێنێت! هێزمان لە گەلەکەمان و نەمرەکانمان وەردەگرین. ئێمە لە هەموو شوێنێک دەبین و فاشیستەکان سزا دەدەین."

ف.ق