لە ئێلح پۆلیسی ڕژێمی تورکیا هێرشی کردە سەر ڕێپێوانی یەکێتی نەتەوەیی

لە شاری ئێلحی باکوری کوردستان گەل ڕێپێوانی یەکێتی نەتەوەیی ئەنجامدا و پۆلیسی ڕژێمی تورکیای داگیرکەریش هێرشی کردە سەریان.

لە شاری ئێلحی باکوری کوردستان، بە پێشنەگی کۆنگرەی جڤاکی دیمۆکراتیک- کەجەدە، تەڤگەری ژنێن ئازاد- تەژەئا، پارتی هەرێمە دیمۆکراتییەکان- دەبەپە و پارتی دیمۆکراتیکی گەلان- هەدەپە، گەل ڕێپێوانی یەکێتی نەتەوەیی ئەنجامدا.
بەڵام بەرلەوەی ڕێپێوانەکە دەستپێبکات، پۆلیسە و تیمە تایبەتەکانی ڕژێمی تورکیا داگیرکەر سەرەتا ئاستەنگیان دروستکرد و پاشان لە پارکی ئەتاتوکی شارەکە هێرشیان کردە سەر جەماوەر.
بەڵام وێرای ئەوەش دیسانەوە گەل و بە پێشنەگی پارت و لایەنە ناوهاتووەکان، ڕێپیوانی یەکێتی نەتەوەییان ئەنجامدا و ئەوەش ئاڵۆزی لێکەوتەوە و ڕێپێوەران ئاستەنگی و هێرشەکەی ڕژێمی تورکیان ڕسوا کرد.
پۆلیس بە گازی فرمێسک ڕێژ و ئاوی بەتەوژم پەلاماری ڕێپێوەرانیان دایەوە.
گەل بە وتنەوەی دروشمی وەک: بژی بەرخودانی زیندانیان، گوشارەکان بە ئێمە ناوێرن وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و لە پارکی ئەتاتورکەوە هەتا گوڵانی ئامەد ڕێێانپێوا.
لەوێش جارێکی دیکە پۆلیس و تیمە تایبەتەکانی ڕژێمی تورکیا هێرشیان کردەوە سەریان و گەلیش بە وتنەوەی دوروشمی شۆڕشگێڕی ڕووبەڕوویان بوونەوە.

 

هـ.هـ