لە ئەنقەرەوە بۆ چیای ڕەش؛ ئەکین زاپ
ئەزموونی ئەکین وان لە ئەنقەرەوە دەست پێدەکات. لە ئەنقەرەوە دەچێت بۆ وان و لەوێشەوە بۆ چیاکان. لەوێشەوە دەڕوات تاوەکو دەگاتە گۆڕەپانی بەرخودان لە چیا ڕەش. ئەکین وان لە بەرەبەیانی ١٥ی ئایار دا دەبێت بە زاپ.
ئەزموونی ئەکین وان لە ئەنقەرەوە دەست پێدەکات. لە ئەنقەرەوە دەچێت بۆ وان و لەوێشەوە بۆ چیاکان. لەوێشەوە دەڕوات تاوەکو دەگاتە گۆڕەپانی بەرخودان لە چیا ڕەش. ئەکین وان لە بەرەبەیانی ١٥ی ئایار دا دەبێت بە زاپ.
ئەوە دەبێتە ڕێگای ئەو خۆشەویستییە، کە ببووە مەعشوقی. ڕێگای ژیان هەر خۆی بە ئامانجێک و خەونێکی گەورە مرۆڤ دەتوانێت تیایدا بژی. گەریلاکان بە رەمز وهێماکانیانەوە بەسەر ڕێگای رێبواریی خۆشەویستیاندا دەڕۆن و چیرۆکەکانی ژیان تۆمار دەکەن. لە دامێنی شاخەکانەوە چیرۆکەکانی پێش خۆیان کۆ دەکەنەوە. لە ڕەمزەکانیان و خەونەکانیاندا دەبنە هاوڕێی قارەمان و پاڵەوانانی چیرۆکەکانیان. هەر ڕێبوارێک، کە ڕێگاکەیان بە شوێنی خۆی دەگات، ئیدی بۆ خۆی دەبێتە چیرۆکێک و ئەفسانەیەک. ئیدی تەنها کەسێکی دەوێت کە باسی بکات و بیگێڕێتەوە!
ئەکین وان لە شەوێکی سارددا لە ئەنقەرە بەرەو چیاکان ڕۆیشت. ئەو بڕوای بە یەکێتیی گەلان هێنابوو و چووە سەر رێگای ڕوناکی. بۆ ئەوەی گوڵەکان ڕەنگاوڕەنگتر بن، نەک بۆمب، بەڵکو ئاو خاک تێراو بکات، با چیاکان بە یەک بگەن، درەختەکان چوار ڕەنگەکەیان بە ئازادی بژین، با ئیدی گەلێک پێبکەنێت، با تەنها کاتێک خوێن لە ئەژنۆ و قاچی منداڵەکان بێت، کە کاتێک یاری دەکەن، با ئیدی مرۆڤ کاتێک بە شێوەی سروشتی گیانکێشانی هاتبێت با ئەو کاتە ماڵئاوایی لە ژیان بکات، کاتی ئەوە هاتووە بچینە چیاکان. دوای ڕێگایەکی زۆر دوور و درێژ گەیشتە ئەو ڕێگایە، کە خەلیل، گوربەتلی و ئارژین پیایدا ڕۆیشتوون.
ئەو گەریلایانە، کە ئەو باسی کردبوون، دەیناسین. ئەو هەر گەریلاکی ناسی بێت خستویەتییە ناو مێژوو و لە مێژوودا تۆماری کردووە. هەر گەریلایەکی بینیبێت چیرۆکەکەی دەنووسی، کاتێک چیرۆکەکانی دەنوسین لەگەڵ هەستەکانیان دا دەژیا. ئەکین جوانیی چیاکانی زۆر بە جوانی و شکۆمەندانە خستە بەرچاوەکانمان. نەک لە تەنیشتەوە، بەڵکو لە ناوجەرگەیدا هەموو وردەکارییەکی ژیانی تۆمار کرد. ئەکین بەوشتانەوە نەوەستا، کە دەیبیستن و دەیبینین. ئەکین چووە ناو سەرەیەک و ئێشکگرییەک تاوەکو ئەو سنوورەی لەسەر دڵی دا دروستکراوە تێکیبشکێنێت. وەک ژنە شۆڕشگێڕێک نوێنەرایەتیی هێڵێکی ئینتەرناسیۆنالیستی دەکرد و بوو بە رێبواری ئەو ڕێگایە، کە ماهیر و ئیبراهیم گیانیان لە پێناویدا بەخت کردبوو. لە چیاکانی کوردستان هەندێک جار دەبووە نووسەر، هەندێکجاریش دەبووە گەریلا و هەندێک جاریش وەک جەنگاوەرێک و شۆڕشگێڕێک کاری بۆ ئەوە دەکرد، کە هێڵی ژنی ئازاد لە چاپەمەنی و میدیاکان دا بچەسپێنێت.
بۆ ئەوەش قەرزێک بوو، درێژە بە رێگاکەى شەهید ئەکین وان بدات، کە ناوەکەی ئەوی بۆ خۆی دانابوو. مرۆڤ لە بۆچوونەکانی ئەکینی ئارام و داوا و خەونە پڕ لە تێگەیشتنە قوڵەکانی تێدەگەیشت، چاوەکانی بۆ خۆشەویستیی فێربوون و تێگەیشتن دەدرەوشانەوە، دەنگەکەى کە زۆر شتی بینیبوو کاریگەریی لەسەری دروستکردبوو و کاریگەریی لەسەر ئەوەش هەبوو. ئەو دەیویست لە ناو دەریادا شەڕ لەگەڵ شەپۆلەکان دا بکات، ئەو ئازایانە وەک شۆڕشگێڕێکی بوێر و نەترس ژیا. ئەکین شۆڕشگێڕێکی مەزن بوو. حەزی لە ڕاوەستان و چاەڕوانی نەدەکرد. وەک ئاوێک، کە دەبێت بڕوات ڕۆیشت تاوەکو شۆڕبێتەوە بۆ ناو جوانیی چیاکان. ئەو لەگەڵ دۆزینەوەکانیدا دەڕۆیشت و بە رێپێوانەکەی و بە ڕێبواریەکەى دەڕۆیشت بەرەو ئامانجەکەى.
بە بڕوای ئەکین، دژواری و سەختی بە واتای هەنگاونانە بەرەو گەریلا بوون. ئەو ڕانەوەستان و چاوەڕێنەکردنی پێی خۆشتر و باشتر بوو. دڵی بەوە تێر نەدەبوو، کە تەنها ببێتە گوێزەرەوەی ئەو چیرۆکانەی دەینووسین، بەڵکو خواستی یەکێک بێت لەو گەریلایانە، کە چیرۆکەکانیان دەنووسێت. ئەو تەنها نەیدەویست ببێتە دەنگی ئەو گەریلایانە، کە دەنگی بیستبوون، بەڵکو دەیویست دەنگی بخاتە پاڵی دەنگیان و دەنگی ببێت بە دەنگی ئەوان و ببن بە یەک دەنگ. ئەو خەون و خەیاڵی چیاکان و گەریلاکانی لە خەونەکانی خۆیدا دەبینی، بۆیە ڕەچاو کرد و کردنی بە خەن و خەیاڵی خۆی. ئەو خەونی بە ئازادییەوە بینی و کەوتە سەر ڕێ. ئەو لە ناوچە سەختەکاندا گەریلایەتیی بۆ خۆی کردە بنەما و تێکۆشانی سەرەکی، خۆشەویستیی بۆ گەریلاکان و دەوڵەمەندیی هەستەکان و بە کرداریکردنی خێرا، لە هەموو شوێنێک ورەی بۆ دەئافراند. ڕێپێوانەکەی وەک تۆپەڵە بەفری مندالان ورەی لێدەباری.
ئەو بڕوای بە دڵە بەخشندەکەى کرد. ئەو سەلماندی، کە فەلسەفەی گەریلا چەندە جوان و قورسە. ئەو زنجیرەکانی لە دڵ و مێشکی پساند و کردنیەوە. سنووری تێپەڕاند و جوانتر بوو. ئەو گەیشتە پێوەر و ستانداردە سادە و سروشتییەکانی ئازادی. ئەو خاکی تورکیا، کە تیایدا لە دایک ببوو، بە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان کرد بە یەک و ئاوێتەى یەکتری کردن. کاتێک ئەوەی کرد، ئەو زۆر جوانتر بوو و مانا و واتای گرنگی دەبەخشی و دەسەلماند. خۆی بە پێی هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشانی ئازادی و هەموو هەلومەرج و پێداویستییەکانی شۆڕش ئامادە کردبوو.
ئەکین لە ١٥ی ئایاردا دەبێتە زاپ
ئەکین لە بەرەبەیانێکی مانگی ئایاردا لە دژی دوژمن دەجەنگا. لە چیاکانی کوردستان لە زاپ لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا لە دژی بکوژانی مرۆڤایەتی دەجەنگا. تووڕەیی ئەو لە گۆڕەپانەکەدا کۆبووەتەوە، وەک ژنێکی زنگارا (کولی) ڕێگەی نەدا بە بێ ئازادی بژی. با شەرم لەو چارەنووسە بکەین، کە بەسەرماندا سەپێنراوە. با خوێنی ترسنۆکی بڕژێتە سەر زەوی و لە ناوچاوانی چارەنووسدا بنووسرێت. با ئەو چارەنووسە شەرم بکات، کە زاڵمەکان دیارییان کردووە و با بکەوێتە سەر زەوی. ئیدی ئێستا ئەو چارەنووسە دەتوانێت شەرم بکات.
لە بەرامبەر ئەو مێژووەدا، کە شەڕڤانان هەرگیز خۆیان بەدەستەوە نادەن و شەڕڤانانی حزبێک هەیە، با لەوە شەرم بکات، با شەرم بکات لەوەی، کە دەبینێت شەڕڤانانی ئازادی لە بەرخۆداندان. دەنگی بۆمبەکان دەچێت بە گوێی زەویدا، باڵندەکان بێدەنگ دەبن، مێرووەکان دەچنە هێلانەکانی خۆیان، دڵۆپێک خوێن دەڕژێتە سەر زەوی و ئازادی دەبێتە دوا دەنگ. لە زاپ دڵی گەردوون لێدەدات، لە زەوییەوە تا ئاسمان، دەنگی بەرخۆدان لە زاپ بەرز دەبێتەوە. زاپ دەبێتە بەرخۆدان، ژنان دەبنە شەڕڤان، دەبنە جوانی. لە بەرەبەیانی ١٥ی ئایاردا ئەکین بوو بە زاپ.
ژ.ت