لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیراوانی سیاسی دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد

ئەمڕۆ بە مەبەستی خاوەنداریکردن لە چالاکی مانگرتن لەخواردنی زیندانیانی پەکەکە و پاژک، ١٧ گیراوی سیاسی لە زیندانی ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک سمبوڵێک ڕۆژێک دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد.

گیراوانی سیاسی لە گرتووخانەی ورمێ بە ئامانجی خاوەنداریکردن و پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردن لە گرتووخانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، ئەمڕۆ وەک سمبوڵێک، ڕۆژێک دەستیان بە چالاکی مانگرتن لەخواردن کرد.

ئەو گیراوە سیاسیانەی کە دەستیان بە مانگرتن کردووە ئەمانەن: ئیبراهیم عیساپوور، شاکر بێهرۆزی، شەهرام کازێمیان، کامەران کەمانی، کێیوان موکەڕەم، ئەحمەد تەموویی، حاتەم ئوزدەمیر، عەلی ئەحمەد سلێمان، مەهدی سەنایی فەرشی، غەنی دەرویشی، مستەفا سەبزی، سابر کەمانی، فەرهاد نووری، ناییب حەجیپوور، سەفەر نووری، محەمەد سێلەحپوور و فیرۆز موسالوو.

گیراوانی سیاسی  دۆزی پەکەکە و پاژک لە گرتووخانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، بە ئامانجی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکاریەکانی گرتووخانەکان، ٢٧ی تشرینی دووەم دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد و ٥١ رۆژە چالاکیەکەیان بەردەوامە.

ف.ق