له‌ مه‌خمور گۆشه‌گیری ئیمراڵی شه‌رمه‌زار كرا

بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی كوردستان له‌ مه‌خور گۆشه‌گیری ئیمراڵی شه‌رمه‌زار كرد.

بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی كوردستان لقی مه‌خمور گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی به‌ راگه‌یه‌نراوێك شه‌رمه‌زار كرد.

مه‌لا عه‌لی سپێرتی ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌:

"رێبه‌ر ئاپۆ، ئیبراهیم خه‌لیلی هاوچه‌رخه‌. رێبه‌ر ئاپۆ رێبواری حه‌قیقه‌ت و راستیه‌.

رێبه‌ر ئاپۆ به‌ فه‌لسه‌فه‌ی نوێی به‌رخودان گه‌لی كوردی له‌ دۆخی گه‌لێكی ژێرده‌سته‌ ده‌رهیچنا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ گوشارێكی قورس به‌سه‌ر ئه‌ودا ده‌سه‌پێنرێت. گۆشه‌گیری تاوانه‌ دژی مرۆڤایه‌تی.

رێبه‌ر ئاپۆ سه‌رباری هه‌لومه‌رجی دژواری گۆشه‌گیری درێژه‌ به‌ به‌رخودانی خۆی ده‌دات. بۆ شكاندنی گۆشه‌گیری ده‌بێت هه‌موو كه‌سێكی خاوه‌ن ویژدان و هه‌موو بڕواداران هه‌ڵسنه‌ سه‌ر پێ و بێده‌نگی بشكێنن".

هـ . ب