له شڕنه‌خ دارستانه‌كان قڕده‌كرێن
له ناوچه‌ی به‌ستا سه‌ربازانی تورك و جاشه‌كان دارستانه‌كان قڕده‌كه‌ن. بینرا كه له دارستانه‌كه یه‌ك داریش نه‌هیڵراوه‌ته‌وه.
له ناوچه‌ی به‌ستا سه‌ربازانی تورك و جاشه‌كان دارستانه‌كان قڕده‌كه‌ن. بینرا كه له دارستانه‌كه یه‌ك داریش نه‌هیڵراوه‌ته‌وه.
له چیای جودی، گابار و هه‌رێمی به‌ستای شڕنه‌خ دوو ساڵه به ده‌ستی جاشه‌كان له ژێر چاودێری سه‌ربازه‌كان دار ده‌بڕدرێنه‌وه. له به‌ستا ببه‌ده‌یان هه‌زار دار له‌لایه‌ن جاشه‌كانه‌وه بڕدراونه‌وه و تالان كراون.
له دیمه‌نه نوێكانی به‌ده‌ستخراون، له ناوچه‌كانی ملی كێری، كانی قه‌یقه‌مام، كه‌ناری ئاوی رۆسور و پشتی ره‌شای سه‌ر به ناوه‌ندی شڕنه‌خه‌وه ده‌بینرێت به ده‌یان هه‌زار ار بڕدراونه‌ته‌وه و به بارهه‌ڵگر باركراون.
له دیمه‌نه‌كاندا دیاره كه گۆڕه‌پانی دارستانه‌كان بێ‌دار ماونه‌ته‌وه و به هه‌زار تۆن دار له‌سه‌ر زه‌وی دانراون. ئه‌و دارانه‌ی بڕدراونه‌ته‌وه له بارهه‌ڵگره‌كان باركراون و ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه تاڵانكارییه‌كه به چ شێوه‌یه‌ك كراوه.
ئه‌و دارانه‌ی بڕدراونه‌ته‌وه له شاره جیاجیاكان ده‌فرۆشرێن و هه‌ندێك كه‌س كاریان بازرگانی به داره.
هـ . ب