ماک لە لجێ چالاکی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ماک لە لجێ ئامێرە تەکنیکیەکانی سوپای تورکی داگیرکەریان لەناوبرد.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) لە ٢٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ناوچەی لجێی ئامەد لە دەوروبەری گوندی دەرخوستێ لە گۆڕەپانی شەهید کەنداڵ لە دژی ئامێرە تەکنیکییەکانی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەکەی ماکدا هاتووە، "ئامێرێکی تەکنیکی و وێنەگرتن لە گۆڕەپانەکانی گەریلا دەستنیشانکران، کرانە ئامانجی جەنگاوەرانمان. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا لە گۆڕەپانەکەدا ٢ ئامێری وێنەکێشان، ٢ پانێلی وزە و ٢ ئامێری دەنگهەڵگر لەناوبراون".