هەپەگە: بوونە هێما و ناویان لە مێژووی پڕشکۆماندا تۆمار کرا

هەپەگە یادی ئاسیا عەلی و رۆژگەر هێلین_ی بەرزڕاگرت کە چالاکی گیانبازییان ئەنجامدا و رایگەیاند، "ئەوان بوونە هێمای قارەمانێتی کە راستی ژنی ئازاد و پیاوی ئازادییان لە کەسایەتی خۆیاندا چەسپاند و پەڕینەوە بۆ ناو مێژووی شکۆمەندانەمان".

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"رامانگەیاندبوو کە فیداییانی ئاپۆیی تابوری نەمران هاورێیانمان ئاسیا عەلی و رۆژگەر هێلین ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە بەرامبەر توساش لە ئەنقەرە کە ناوەندی بەرهەمهێنانی چەکی کۆمەڵکوژیە لە دژی گەلەکەمان، چالاکی گیانبازییان ئەنجامدا.

هاوڕێیانمان ئاسیا و رۆژگەر لە بەرامبەر راستی سیستمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا کە مافی ژیانی ئازادانەی ئەوان بە فەرمی ناناسێت، زمان، ناسنامە و کولتوری ئەوان بە نەبوو دادەنێت و کاتێک بەرامبەر بەوە تێدەکۆشن رووبەڕووی هەموو جۆرە ستەمێک دەبنەوە و مافی رادەربڕینیشیان پێنادرێت، وەک وەڵامدانەوەیەک روویان کردە چیاکانی کوردستان. لە چیاکانی کوردستاندا لە رووی ئایدۆلۆژی و رۆحی گیانبازیی ئاپۆییەوە خۆیان پەروەردەکرد و بوونە جەنگاوەرانی نەبەرد و نەبەزیو. بەشدارییان لە هێزە تایبەتەکاندا کرد و لە راستی خوداوەندی ئازادی زیلاندا قووڵبوونەوە. بە بڕیارداری، بڕوا و پەیوەستبوونێکی گەورە بە رێبەرایەتی و شەهیدان، خۆیان ئاوێتەی هێڵی فیداییبون کرد و سەرکەوتن و شکۆی بەشدارییان لە ناو تابوری نەمراندا بەدەستهێنا.

وەک تیمی خۆبەڕێوەبەری تابوری نەمران هاوڕێیانمان ئاسیا و رۆژگەر لەپێناو پاراستنی گەلەکەماندا روویان کردە ئامانجەکانی دوژمن، نیشانیاندا کە جەنگاوەرانی فیدایی ئاپۆیی کە بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی ئامادەکراون، لە سەر هێڵی گیانبازانە خۆیان بڕیاردار کردووە، بە پسپۆڕی و بە تەواوەتی خۆیان بۆ ئامانجەکەیان تەرخان کردووە و دەتوانن چ جۆرە چالاکییەک ئەنجام بدەن. نیشانیاندا کە جەنگاوەرانی فیدایی ئاپۆیی کاتێک بریارێک دەدەن و خۆیان بۆ ئامانجێک تەرخان دەکەن لە لایەن هیچ هێزێکی دوژمنەوە ناتوانرێت رابگیرێن. لەهەمان کاتدا هاوڕێیانمان ئاسیا و رۆژگەر کە پێوانەکانی بەشداربوون و شێوازی شەڕی فیدایی گەریلایەتی ئازادییان لە کوردستان گەیاندە قۆناغێکی نوێ جارێکی دیکە سەلماندیان کە گەریلا بەو چالاکییە مێژوویی، پرۆفیشناڵ و پێشکەوتووە کە ئەنجامیان داوە دەتوانن بگەنە هەموو ئامانجێک و هەموو چالاکییەک ئەنجام بدەن. بە چالاکی گیانبازانەیان کە ئەنجامیاندا بوونە هێمای قارەمانێتی کە راستی ژنی ئازاد و پیاوی ئازاد و راستی خوداوەند زیلانیان لە کەسایەتی خۆیاندا چەسپاندووە و چوونە ناو مێژووی شکۆمەندانەمان.

ئێمە قارەمانانی گەورەی تابوری نەمران هاوڕێ ئاسیا و رۆژگەر بە رێز، خۆشەویستی و وەفداری قووڵەوە یاد دەکەینەوە. بەڵێن دەدەین کە ژیان، هەڵوێست، تێکۆشان و چالاکی ئەفسانەیی نەمرانمان، لە ژیان و شەڕی خۆماندا بکەینە رێنیشاندەر، یادی ئەوان بە زیندوویی رابگرین و ئامانجی ئەوان بگەیەنینە سەرکەوتن.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاورێیانی نەمرمان و گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستان دەکەین، کە هەموو کات خاوەندارییان لە گیانبازانیان کردووە.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هاورێیانی نەمرمان کە چالاکییان ئەنجامدا بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئاسیا عەلی

ناو و پاشناو: مینە سەڤژین عەلی چیچەک

شوێنی لەدایکبوون: ئیزمیر

ناوی دایک- باوک: بەهیجە- فازیل

کات وشوێنی شەهیدبون: ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤/ ئەنقەرە

ناسناو: رۆژگەر هێلین

ناو و پاشناو: عەلی ئۆرەک

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: لەیلا – محەمەد نەزیر

کات وشوێنی شەهیدبون: ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤/ ئەنقەرە