خەڵکی شەنگال دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە ٢٣ ی تشرینی یەکەمەوە بۆ سەر شەنگال بەردەوامە، ڕژانە گۆڕەپانەکان.
بە پێشەنگایەتی مەجلیسی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال بە درووشمی "هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا و شەنگال تاوانی جەنگە" ڕێپێوان لەبەردەم مەجلیسی گەلی سنوونێ دەستی پێ کرد، بەردەوام درووشم دژی هێڵی خیانەت بەرزدەکرایەوە.
ڕێپێوانەکە تا چوارڕیانی مام زەکی بەردەوام بوو، لەوێ لەسەر ناوی تاژێ و دەستەی عەشایەریی شەنگال ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کراوە هەڵوێست وەربگرن دژی هێرشەکان، هەروەها دووپاتکراوەتەوە کۆمەڵگەی ئێزدی بە شەهیدبوون لاواز نابێت، تێکۆشانیان بۆ ئازادی مەزن دەکەن.
ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ شەمێ ڕەمۆ تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوتی: "بێدەنگی دەوڵەتی عێراق مایەی نیگەرانییە. ئەگەر هاوکاری دەوڵەتی تورک نەبووایە تا ئێستا بێدەنگ نەدەبوو".
جەختی بە هەبوونی شەهید پاشەکشە ناکەن بەڵکو سەربەرزن بە شەهیدان، گوتی: "ئەگەر دەیان کەسیش لە ئێمە شەهیدبکەن، دەست لە بەرخۆدان هەڵناگرین، دەست لە ڕۆڵەکانمان هەڵناگرین کە پارێزەری گەل و کۆمەڵگەن".
لەسەر ناوی دەستەی عەشایەری شەنگال، خەڵەف موراد هێرشەکانی بە توندی شەرمەزار کرد و داوای کرد دەوڵەتی عێراق بێدەنگ نەبێت، گوتی: "بانگەواز لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین، بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان هەستن و دەنگ هەڵبڕن.
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی شەنگال" کۆتایی هات.