دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەی کوشت

لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران، کۆڵبەرێکی دیکە کوژرا.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان، سەرلەبەیانی دوێنێ کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئیبراهیم ئەحمەد نەژاد کە خەڵکی مەهابادە، لە سنووری سەردەشت لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئێراندا ژیانی لەدەستداوە.

راگەیەندرا کە دوای رووداوەکە تەرمی ئیبراهیم گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت و دواتر گواستراوەتەوە بۆ شاری مەهاباد.