بابەتی گرنگ

نەپەگە: چالاکییە فیداییەکەی توساش لەلایەن تابووری نەمرانمانەوە ئەنجامدرا

فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە وتی: "چالاکییە فیدایەکە لە دژی ناوەندنی توساش لە ئەنقەرە لە لایەن تیمێکی خۆسەری تابووری نەمرانەوە ئەنجامدرا." نەپەگە زانیاری لەسەر ناسنامەی گەریلاکان ئاشکرا کرد کە چالاکییەکەیان ئەنجامداوە.

ڕاگەیاندراوی نەپەگە

ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی گەل (نەپەگە) بەم شێوەیە:

"چالاکیی فیدایی کە لە کاتژمێر ٠٣:٣٠ دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ٢٣ـی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە لە بەرامبەر ناوەندی TUSAŞ  ئەنجام درا، لەلایەن تیمێکی تایبەتی تابووری نەمرانەوە ئەنجام درا، ئەم چالاکییە مێژووییە بە بڕیاردارییەکی بەرز، هونەرێکی داهێنەرانە و ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی ئەنجام درا، پاڵەوانەکانی ئەم چالاکییە مێژووییە هاوڕێیانمان ئاسیا عەلی-مینە سەڤژین ئالچیچەک و ڕۆژگەر هێلین-عەلی ئۆرەک بوون.

ئەم چالاکییە کە ماوەیەکی درێژ پێش ئێستا پیلانی بۆ دانرابوو و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرا، هیچ پەیوەندییەکی بە ڕۆژەڤی سیاسیی ئەم مانگەی کۆتایی لە تورکیا کە باسی لێوە دەکرێت نییە، تابووری نەمران وەک پڕەنسیپ هەمیشە چالاکی ناکات، بەڵام هەندێک جار لە بەرامبەر ئامانجە ستراتیژیی و گرنگەکان، دوور لە ڕۆژەڤی ڕۆژانە لە بەرامبەر کردەوە کۆمەڵکوژ و کردەوەکانی گۆشەگیریی دەوڵەتی تورک، چالاکیی گیانبازیی بۆ هۆشیارکردنەوە و پەیامدار ئەنجام دەدات، چالاکییەکەش کە ئەنجام درا لە چوارچێوەی کردەوەکان لە دژی کوردستان ئەنجام درا.

دەزانرێت، ئەو چەکانەی کە لەلایەن TUSAŞ ـەوە بەرهەم دەهێنرێن لە کوردستان، بە هەزاران خەڵکی مەدەنیی کە ژن  و منداڵیشی تێدایە شەهید کردووە، مافی هەموو ڕێکخراو، ناوەند و کەسانی وڵاتپارێزی کوردستانییە کە لە بەرامبەر ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ، چالاکی ئەنجام بدەن، تەڤگەرەکەمان و هێزەکانی، کە نەک تەنها بۆ گەلی کوردستان بەڵکو بۆ گەلانی تورکیا و قازانجکردنیان دەستی بە تێکۆشان کردووە، هیچ کات مەدەنیی ناکاتە ئامانج، لەم بابەتەدا، پێشتر بێ داواکاریی، لە ناچاریی یان بە شێوەی جیاواز هەندێک کار کرابێت، تەڤگەرەکەمان ڕوونکردنەوەی ئەمەی بۆ گەلانمان کردووە و ڕەخنەی خۆی لێ گرتووە، هەر TUSAŞ کە چالاکی لە بەرامبەری ئەنجام درا ئامانجێکی سەربازییە، لەم چالاکییەدا بە ناچاری مەدەنییەک گیانی لەدەست دا، کە جگە لەم مەدەنییە هیچ هێرشێک لە دژی کەسانی مەدەنیی ئەنجام نەدراوە، چەپ، سۆسیالیست، دیموکرات و وڵاتپارێزە ڕاستەقینەکانی تورکیا ئەگەر بە هاوسۆزییەوە نزیک لەم ڕووداوە ببنەوە، ڕاستیی مافدار دەبینن.

دوای ئەم چالاکییە سەربازییە، گوایە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئەم چالاکییە بە فەرمانی وەزارەتی بەرگریی تورک، لە دژی هەندێک خاڵی هێزەکانی گەریلامان هێرشی ئاسمانیی ئەنجام درا، لەم هێرشانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە، بەڵام لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان و شنگال کە لە ڕووی ئۆرگانیکەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێمە و چالاکییەکەوە نییە، لە دژی ئامانجە مەدەنییەکان هێرش کرا کە ئەم هێرشە لە ڕووی شەڕەوە هیچ بەهایەکی نییە، تەنیا بە دوژمنایەتی کورد دەتوانرێت پێناسە بکرێت، سەرەڕای ئەوەی کە لە بەرامبەریاندا هێزێکی سەربازیی هەیە کە تێدەکۆشێت، هێرش بۆ سەر شوێنی ژیان، کۆگاکانی ئاو، نانەواخانەکان، وێستگەکانی کارەبا و وزە و نەخۆشخانەکانی بەشێکی تری کوردستان تاوانی شەڕە، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ڕاگەیاندنەوە وەرمانگرتووە، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا نزیکەی ١٥ هاوڵاتی مەدەنی کە منداڵیشی تێدایە گیانیان لەدەست دا، ئەمە کۆمەڵکوژییە، قڕکردنە، سوپایەکی شەرەفمەند بە شێوەیەکی نامەردانە تۆپ و مووشەک لە شوێنی ژێرخانی مەدەنیی و خەڵکی مەدەنیی نادات و بەم هێرشە ناڵێت 'تۆڵەمان سەندەوە' و شانازی بە خۆیەوە ناکات، ئەمە تەنیا نیشانەی ترسنۆکی و لاوازییە.

هەندێک هێز کە ماوەیەکە نزیکبوونەوەی تاکتیکی هێزەکانی گەریلامان وەک لاوازی لێکدەدەنەوە، بەم چالاکییە لە پراکتیکدا بینیان کە هەڵە دەکەن، ئەم چالاکییە بە تایبەتی لە بەرامبەر ئەو هێزانەی کە لەم بابەتەدا هەڵوێستێکی هەڵەیان نیشان داوە، وەڵامێکە، دەبێت بزانرێت، هێزێک کە چالاکییەکی ئەوەندە پڕۆفیشناڵ و پێشکەوتوو دەکات، هیچ ئامانجێک نییە کە نەتوانێت پێی بگات، هیچ چالاکییەک نییە کە نەتوانێت بیکات، هێزەکانمان بە تەواوەتی لەسەر ئەم بنەمایە خۆی قووڵ دەکاتەوە و هەنگاو بە هەنگاو ئەمە لە پراکتیکدا جێبەجێ دەکرێت، بەڵام دوای چوار ساڵ وەرگرتنی پەیامێکی گەرم لە ڕێبەر ئاپۆوە کە لە ناو ڕای گشتییدا بڵاو بووەوە، بۆ هەموو هێزەکانی گەریلا جێی خۆشحاڵییە و بارودۆخێکی وایە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت، ئەمەش هەروەها خاڵێکی وایە کە بەپێی پێشهاتەکان دەکرێت هەڵسەنگێنرێت.

پاڵەوانە مەزنەکانی تابووری نەمران هاوڕێ ئاسیا و ڕۆژگەر بە ڕۆحێکی فیدایی بەرز و کارایی پڕۆفیشناڵ هێڵی هاوڕێ شەهید بێریتان-گوڵناز کاراتاش لە ٣٢ـیەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بەم چالاکییە گەیاندە ئاستی هەرە بەرز، ئێمە هاوڕێیانمان ئاسیا و ڕۆژگەر بە ڕێز و منەتەوە بەبیر دێنینەوە و لە بەرامبەر چالاکی، هەڵوێست، ڕۆحی مرۆیی مەزنی واتادار و دڵسۆزی بە بەهاکانەوە سەری ڕێز دادەنەوێنین، بەڵێن دەدەین کە بیرەوەرییەکانیان، ڕێگای 'ڕێبەری ئازاد و کوردستانی ئازاد' بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.

 

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانمان کە چالاکیەکەیان ئەنجامداوە بەم شێوەیە:

ناسناو: ئاسیا عەلی

ناوی پاشناو: مینە سەڤژین ئالچیچەک

شوێنی لەدایکبوون: ئیزمیر

ناوی دایک و باوک: بەهیجە – فازڵ

کات و شوێنی ‌شەهیدبوون: ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ / ئەنقەرە

ناسناو: ڕۆژگەر هێلین

ناوی پاشناو: عەلی ئۆرەک

شوێنی لە دایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: لەیلا – محەمەد نەزیر

کات و شوێنی ‌شەهیدبوون: ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ / ئەنقەرە."