یەبەشە: لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ٦ هەڤاڵمان شەهیدبوون

فەرماندەیی یەبەشە بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە لە هێرشەکانی شەوی ٢٥ ی تشرینی یەکەم کە لە سەرانسەری شەنگال ئەنجامدرا، ٦ شەڕڤانیان شەهیدبوون.

فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) دەربارەی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شەوی ٢٥ ی تشرینی یەکەم بۆ سەر شەنگال، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: " لە ٣ ڕۆژی ڕابردوودا دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (سیها) هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر شەنگال ئەنجامدا. بە گشتی ١٦ شوێنیان بۆردوومان کرد. زۆربەی ئەو شوێنانەی بۆردومان کراون شوێنی سڤیل بوون. وەک پێشتر ڕامانگەیاندووە دەوڵەتی فاشیستی تورک جیاوازی لەنێوان شوێنی سڤیل و سەربازی ناکات و هێرش دەکاتە سەر هەموو شوێنێک. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا چەندین جار خەڵکی سڤیل شەهید یان بریندار بوون. لە هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورک کە شەوی ٢٥ ی تشرینی یەکەم بە فڕۆکەی جەنگی ئەنجامیدا، ١١ شوێنی بۆردوومان کرد و دیسانەوە ناو گوند و شارەکانی کردە ئامانج. هاوکات لە ئەنجامی هێرشەکەی شەوی ٢٥ ی تشرینی یەکەم، ٦ هاوڕێیمان شەهیدبوون و هاوڕێیەکمان بریندار بوو.

ناسنامەی ٦ هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: نەمر حەلقی

ناو و پاشناو: نەمر قاسم عەلی

ناوی دایک: بەهار

ناوی باوک: قاسم عەلی

******

ناسناو: ئۆرهان شەنگال

ناو و پاشناو: عومران ئەحمەد قاسم قۆلۆ

ناوی دایک: نۆفا

ناوی باوک: ئەحمەد

******
ناسناو: دلبرین شەنگال

ناو و پاشناو: عەزیز خەیرۆ جردۆ

ناوی دایک: گوڵێ

ناوی باوک: خەیرۆ

******

ناسناو: ئازاد شەنگالی

ناو و پاشناو: ڕائید خالد حوسێن

ناوی دایک: غەزال

ناوی باوک: خالد

******

ناسناو: دڵگەش شەنگالی

ناو و پاشناو: سەڵاح حەسەن عومەر

******

ناسناو: ڕۆژهات عەرەب

ناو و پاشناو: وەعد حەمەد حواد حیکلە

ناوی دایک: خدریە حەواد سالم

ناوی باوک: حەمەد حواد حیکلە