تەرمی شەڕڤانانی یەبەشە بەخاکسپێردران

تەرمی ٥ شەڕڤانی یەبەشە کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون، بە مەراسیمێک بەخاکسپێردران.

فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) دوێنێ رایگەیاندبوو، لە ٢٤ و ٢٥ی تشرینی یەکەمدا لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا ٦ شەڕڤانی یەبەشە بە ناوەکانی نەمر حەلیقی (هەڤاڵ نەمر قاسم عەلی)، ئۆرهان شەنگالی (عومران ئەحمەد قاسم قۆلۆ)، دلبرین شەنگالی (عەزیز خەیرۆ جردۆ(، ئازاد شەنگالی (رائید خالید حسێن)، دڵگەش شەنگالی (سەلاح حەسەن عەمەر) و رۆژهات عەرەب (وەعد حەمەد حیوەد هیکلێ) شەهیدبوون.

دوێنێ تەرمی شەڕڤانانی یەبەشە کە لە پزیشکی دادی موسڵ وەرگیرابوونەوە و گەڕێندرانەوە بۆ شەنگال، لە درەنگانی شەوی رابردوودا لە چەند گۆڕستانێکی شارەکە بەخاکسپێردران.