'بەرخودانی بێریتان لەم سەردەمەشدا بەردەوامە'

گەریلای هەپەگە باوەر روبار و گەریلای یەژاستار ئامارگی عیسیان رەقا ئەوەیان خستەڕوو، کە ئەوان لەسەر هێڵی بێریتان تێدەکۆشن و وتیان، بەرخۆدانی بێریتان لەم سەردەمەشدا وێڕای دژواری و ئاڵنگارییەکان بەردەوامە.

دوو هێڵ، دوو دەنگ پێکەوە هاوار دەکەن؛ بەرخودان و خیانەت پێکەوە دەبیسترێن. ساڵی ١٩٩٢ لە خواکورک مێژوو جارێکی دیکە شایەتی شەڕێکی چەپەڵ بوو. لە گەریلا پێشەنگەکانی پەکەکە بێریتان هێڤی (گوڵناز کاراتاش) مێژووی کوردانی گۆڕی و بە بەرخودانی خۆی هێڵی خیانەتی تێکشکاند.

گەریلای هەپەگە باوەر روبار و گەریلای یەژاستار ئامارگی عیسیان رەقا کە لە سەر هێڵی بێریتان لە تونێلەکانی شەڕ تێدەکۆشن قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و باسیان لە کاریگەری چالاکییەکەی بێریتان لە ناو ریزەکانی بزوتنەوەی پەکەکە کرد.

گەریلا باوەڕ روبار بە یادکردنەوەی شەهیدانی شۆڕش دەستی بە قسەکانی کرد و وتی، "هەڵوێستی هەڤاڵ بێریتان لە دژی خیانەتکاران زۆر گرینگە. پلانەکانی پەدەکە بە وەڵامەکەی هاوڕێ بێریتان تێکشکێندرا. بەرخودانی ئەو بە هەموو شوێنێکدا بڵاوبووەوە و لەمڕۆشماندا سەرباری هەلومەرجی دژوار ئەو بەرخودانە بەردەوامە. بەتایبەتی بەرخودانێک کە هاوڕێیانمان ئێستا لە زاپ، مەتینا، خواکورک و باکوری کوردستان بەڕێوەی دەبەن، هێڵی بێریتان وێنا دەکات. دوژمن لە بەرامبەر هاوڕێکانمان هەموو جۆرە چەکێک بەکاردەهێنێت، بە چەکی کیمیایی هێرش دەکات. ئەوەش نیشانی دەدات کە دوژمن لە چ ئاستێکدا تەنگەتاو بووە.

چالاکی هاوڕێیانمان دوژمنیان ئاسێ کردووە. سەرباری پشتیوناییەکانی پەدەکەش، دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر گەریلادا ناتوانێت سەربکەووێت. دەوڵەتی تورک تەنیا پشت ئەستور بە تەکنەلۆژیا شەڕ دەکات، ٢٤ کاتژمێر بە بەردەوامی درۆنی سیخوڕی دەسوڕێتەوە، گۆڕەپانەکان بۆردومان دەکرێن. خەڵکەکەمان دەکوژن، خیانەت و سیخوڕی دەسەپێنن. سەرباری هەموو هێرشە دڕندانەکانی دوژمنیش لە چیاکانی کوردستان باڵادەستی و زاڵبوون لە دەست ئێمەدایە. دوژمن لە بەرامبەر گەریلا ناتوانێت شەڕ بکات و گورزی قورسی بەردەکەوێت. بۆ ئەوەی بڕوای گەل بەرامبەر بە پەکەکە بڕوخێنێت، هەموو رۆژێک لە دژی گەل شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبات. بەڵام دوژمن و هاوکارانی هەرگیز سەرناکەون.

'بڕوای تەواوەتیمان بە رێبەرایەتیمان هەیە'

شەڕڤانی عەرەب ئامارگی عیسیان رەقاس لەبارەی بێریتانەوە وتی، "لە کەسایەتی هەڤاڵ بێریتاندا سەرجەم شەهیدانی شۆڕش هەموویان بە رێزەوە یاد دەکەمەوە، بەڵێنێک کە بەوانمان داوە، بە دڵنیاییەوە بەجێدەگەیەنین. ئەو میراتەی بەرخودان کە هاوڕێ بەریتان بۆی جێهێشتووین، کاریگەری زۆری لەسەر من دانا. بەو هەڵوێستەی ئەو کات پەیڕەوی کرد، ئەوەی بە ئێمە نیشاندا کە دەبێت بەرامبەر بە دوژمن چ هەڵوێستێک بگرینەبەر. لەو رۆژەوە بەرخودان تائێستاش بەردەوامە، وەک ژنێکی عەرەب لێرە دەجەنگم، ئەوەش تێکۆشانمان بەهێزتر دەکات. دەبێت لەسەر هێڵی شەهید بێریتان هەنگاوبنێین و ئیرادەمان بەهێز بکەین. وڵاتەکەمان پێویستی بە چی هەبێت ئەوە دەکەین؛ وەک هێزەکانی یەژاستار ئێمە درک بە قورسایی ئەرک و بەرپرسیارێتیەکەمان دەکەین.

هێرسی دڕندانەی دوژمن بۆ سەر پارتەکەمان، دەریدەخات کە چەندە تەنگەتاو بووە. ئیتر نازانن چی بکەن، چ چەکێک بەکاربهێنن. سەرەڕای ئەوەی چەکی کیمیایش بەکاردەهێنن، ناتوانن بەرخودانمان تێکبشکێنن و ئێستا هەوڵ دەدەن شتی نوێ بکەن. هاوڕێیانمان هەم لە تونێلەکانی شەڕ و هەمیش لە گۆڕەپانەکان بە چالاکییەکانیان دوژمنیان بێچارە و پەرێشان کردووە. بڕوای تەواوەتیمان بە رێبەرایەتی و مێژومان هەیە. ئەو ئەزمونانەی لە مێژوومان وەرگرتووە، بناغەی گیانبازی و تێکۆشانمانە. ئێمە جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە لە سەر هێڵی بەرخودانی شەهید بێریتان و زیلان هەنگاو بنێین".