ماک لە سلۆپی لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زریپۆش چالاکی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) رایانگەیاند، کە لە ناوچەی سلۆپی شڕنەخ بە بۆمبی دەستی لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆسی پۆلیسی تورک چالاکییان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) لە راگەیەندراوێکدا باسیان لەوەکردووە، "جەنگاوەرانمان ١٣ی ئادار کاتژمێر ٢١:٣٠ لە گەڕەکی دیجلەی سلۆپی بە بۆمبی دەستی دەتسوەردانیان بەرامبەر چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەنجامداوە. چەتەکان گەلەکەمان بێزار دەکەن. دومن بەرامبەر بە چالاکیەکەمان تووشی شۆک بوو، ناچاربوون هەڵبێن".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "دەوڵەتی تورک و چەتەکانی وشیار دەکەینەوە، وەک چیاکانی کوردستان، لە شەقامەکانیشی ناتوانن بە ئاسودەیی بسوڕێنەوە. ئێوە لە هەموو شوێنێک دەکرێنە ئامانجی جەنگاوەرانمان. تۆڵەی دایکە تایبەتەکان دەکەینەوە و یەک بە یەک لێپێجینەوە لە تاوانەکانتان بەرامبەر بە گەلەکەمان دەکەین".

ماک رایگەیاند: "سڵاو لە جەژنی ژیانەوەی نەورۆز دەکەین و داوا لە هەموو گەنجان و ژنانی گەنج و گەلەکەمان دەکەین کە بەشداری لە ریزەکانی جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان بکەن".

هـ . ب