مام فارس: عێراق گەیشتە ئەو بڕوایەی کە دەوڵەتی تورکیا داگیرکەرە

فارس حسێن سەرۆکی ڕێکخراوی جووتیارانی کوردستان ده‌ڵێت: "پێویستە هەرێمی کوردستان هەلی تۆمارکردنی سکاڵا لەنەتەوەیەکگرتووەکان بقۆزێتەوە بۆئەوەی سنوور بۆ هێرشەکانی تورکیا دابنێت".

ڕۆژی ٢٠ی تەممووز دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی پەرەخێ-ی سەر بە زاخۆ گەشتیارانی عێراقی تۆپباران کرد، لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا ٩ کەس لە گەشتیارەکان کۆمەڵکوژکرابوون و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش بریندارببوون کە قورباییەکانی ئەو کۆمەڵکوژییە خەڵکی ناوەند و باشوری عێراق بوو، ئەمەش ناڕەزایەتی شەقامی عێراقی لێکەوتەوە بەجۆرێک کە لەتەواوی شارە عێراقییەکان جگە لە هەرێمی کوردستان هێرش کرایە سەر ناوەندەکانی سەر بەدەوڵەتی داگیرکەری تورکیا وە تەواوی ناوەندەکانی تورکیا لە عێراق داخران، هەروەها لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە بەردەوام هێرش دەکرێتە سەر بنکە سەربازییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا.

لەلای خۆیەوە، فارس حسێن عەبدوڵا ناسراو بە (مام فارس) سەرۆکی ڕێکخراوی جووتیارانی کوردستان، سەبارەت بە هێرش و بۆردوومانەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوا و وەکو ڕێکخراوی جووتیارانی کوردستان هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵتی فاشستی تورکیای ئیدانە و شەرمەزارکرد و باسی لە کارەساتی تێکدانی ژینگە و دارستانەکانی کوردستان کرد کە بەدەستی داگیرکەری تورکیا تاڵان و سوتێندراون و خەڵکی گوندەکانیش بەفشاری فاشستی تورکیا ناچار بەچۆلکردن کراوان.

پێویستە وەڵامێکی توندی هێرشە دڕندەییەکانی تورکیا بدرێتەوە

فارس حسێن ناسراو بە (مام فارس) سەرۆکی ڕێکخراوی جووتیارانی کوردستان، سەبارەت بە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشستی تورکیا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "وەکو ڕێکخراوی یەکێتی جوتیارانی کوردستان، ئیدانەیەکی توندی هێرشە دڕندەییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەکەم، ئەم تورکیا ئەنجامی داوە لە بەزاندنی سنوری ووڵاتێکی دروسێ کە عێراق و هەروەها هاووڵاتیانی کورد و عەرەبی ئەم ووڵاتەی کردۆتە ئامانج ئەمە تاوانێکی نێودەوڵەتی و پێویستە لەسەر نەتەوەی یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بێ دەنگ نەبن و سنورێک بۆ تاوانەکانی تورکیا دابنێت، پێویستە وەڵامێکی توندی ئەو کردەوە دڕندە و نامرۆڤایەتیەی تورکیا بدرێتەوە تا جارێکی دیکە نەتوانێت تاوانی نا مرۆڤی لەو جۆرە دژی تەواوی گەلی عێراق و کورد ئەنجام نەدات".

تورکیا هیچ کات ئاشتی نەویستووە

هەروەها دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشست، مام فارس وەکو نووینەری ڕێکخراوەی جووتیارانی کوردستان بەناو ڕێکخراوەکە هەڵوێستی خۆیانی ڕاگەیاند و ووتی: "تورکیا ڕاست ناکات کە دەلێت بۆ لەناوبردنی هێزێک ئۆپڕاسێۆن ئەنجام دەدەم بەڵکو ئەمە بیانوە و ئامانجی ڕاستەقینەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستانە، ئەگەر تورکیا ئاشتی بوێت ئەوە لەباکوری کوردستان دەتوانێت مافی کورد بدات، بەڵام تورکیا دەوڵەتێکی داگیرکەرە و ئێمەش وەکو ڕێکخراوی جوتیارانی کوردستان بەتوندی ئیدانەی هێرش و بۆردوومانە دڕەندەکانی دەوڵەتی فاشستی تورکیا دەکەین، داواش لە تەواوی ڕێکخراوە مرۆییەکان و ئازادیخوازان دەکەم کە هەڵوێستیان هەبێت و دژی داگیرکارییەکانی تورکیا بێ دەنگ نەبن".

حکومەتی عێراق گەیشتە ئەو بڕوایەی کە تورکیا داگیرکەرە

سەبارەت کاریگەری دواین هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر گەشتیارانی عێراق، ناوبراو ڕایگەیاند: "تورکیا هەمیشە هەوڵی سڕێنەوەی کوردی داوە و ڕێگانادات کە دۆزی کورد پێشکەوتن بەخوێەوە ببینێت، ئیستاش عێراق گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە هێرشەکانی تورکیا تورکیا تەنها بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان نیە بەڵکو تورکیا هێرش دەکاتە سەر هەموو پێکهاتەیەکی عێراقی بێ جیاوازی و ئامانجی تورکیاش داگیرکردنی تەواوی هەرێمی کوردستان و بەشێکی عێراقە، بەدواین هێڕشی بۆسەر گەشتیارانی عێراقی شەقامی عێراقی زانی کە تورکیا دەوڵەتێکی داگیرکەری دڕندەیە، ئەرکی حکومەتی عێراقیە کە تەواوی پێکهاتەکانی بپارێزێت".

تورکیا تاوانی جەنگ دژی ژینگەی کوردستان ئەنجام دەدات و تەنانەت ئاژەلیش دەکاتە ئامانج

سەبارەت بەبڕینەوەی دارستانەکانی باشوری کوردستان و چۆلکردنی گوندەکان لەلایەن تورکیاوە، مام فارس سەرۆکی ڕێکخراوی جووتیارانی کوردستان ووتی: " ئەمە کارەساتە کە تورکیا داری دارستانەکان و ڕەزوباخی جوتیارانی گوندە کوردییەکانی سەر سنور خاپور و تاڵان دەکات، ئەوەی تورکیا بەرامبەر جووتیارانی کوردستان ئەنجامی دەدات تاوانێکی زۆر گەورەیە کە دەبێتە هۆی بڕینی بژێوی ژیانی جووتیاران و قووتی خەڵکی، بەهۆی سووتان و تاڵانانی دارستانەکانی باشوری کوردستان تورکیا پێشەڵکایی بەرامبەر ژینگە و تەنانەت ئاژەڵانیش ئەنجامداوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵای  فەرمی دژی تورکیا تۆمارکرد، پێویستە هەرێمی کوردستان ئەم هەلە بقۆزێتەوە بۆ سنور دانانێک بۆ هێرشەکانی تورکیا تا خاکی جوانی کوردستان بپارێزین".

هـ . ب