ماوەیی ١٢٥ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد ڕفێندراوە
ڕۆژنامەنوس و هەواڵسازیی بەشی عەرەبی ئاژانسی 'ڕۆژ نیوز' سلێمان ئەحمەد، بەبێ هیچ پاساوێکی یاسایی، بۆ ماوەیی ١٢٥ڕۆژە لە لایەن دەسەڵاتی پەدەکەوە ڕفێندراوە.
ڕۆژنامەنوس و هەواڵسازیی بەشی عەرەبی ئاژانسی 'ڕۆژ نیوز' سلێمان ئەحمەد، بەبێ هیچ پاساوێکی یاسایی، بۆ ماوەیی ١٢٥ڕۆژە لە لایەن دەسەڵاتی پەدەکەوە ڕفێندراوە.
دوایی ئەوەی سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی (ڕۆژنیوز) لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا دەچێتە سەردانیکردنی کەسوکارەکەی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری حەلەب، کە خەڵکی ناوچەی جندرێسن لە عەفرینی داگیرکراو و پاش داگیرکردنی شارەکەیان ئاوارەبوون، سلێمان ئەحمەد لە کاتی گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە لە دەروازەی فیشخابوور ڕفێندراوە و ماوەی ١٢٥ ڕۆژە بێسەروشوێنە.
لە پاش ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنیەوە دوایی چەند ڕۆژێک ئاسایشی دهۆک بە بڵاوکردنەوە و هەڵواسینی تۆمەتێکی نا ڕەوا و پڕ لە چەواشەکاری ڕایدەگەیەنن "ڕفاندی سلێمان ئەحمەد پەیوەندی بە کاری ڕۆژنامەنووسیەوە نیە و بۆ کاری نهێنی و نایاسیی پەکەکە هاتوچۆی کردوە" ئامانج لەمەش ڕوونە خواستیانە ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەدیش، هاوشێوەیی زیندانیانی بادینان، لەسەر بنەمایی تۆمەتی ناڕەوا سزا بدەن. لەم بارەیەوە ئاژانسی ڕۆژ نیوز سەرلەبەری ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردۆتەوە و ڕایانگەیاندوە 'ئەم مامەڵەیەی پەدەکە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ئیدانە دەکەین و داواکارین دەستبەجێ چارەنووسی سلێمان محەممەد ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسەکەمان ئاشکرا بکرێت و ئازاد بکرێت، لە ئێستادا سەلامەتی گیانی ئەو ڕۆژنامەنووسە لە ئەستۆی پەدەکەدایە'
لەو بارەیەوە یەکێک لە ئەندامانی تیمی پارێزەرانی سلێمان ئەحمەد پارێزەر نەریمان ئەحمەد لە ڕۆژی ٢٥ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند: "ئەگەر لەكاتێكی زوودا چارەنووسی سلێمان ئاشكرا نەكرێت، ئەوا حكومەتی هەرێم و وەزیر ناوخۆی هەرێم پەلكێشی دادگای فیدراڵی دەكەین، بۆیە داوا دەكەین، ڕێگەمان بدەن بیبینین و تۆمەتی ساختەی بۆ درووست نەكەن."
نەریمان ئەحمەدی پارێزەر باسی لەوەشکردەوە؛ جگە لە سلێمان ئەحمەد، زۆرکەسی دیکە بە ناڕەوا لە زیندانی ئاسایشدا بەند کراون و هیچ تۆمەتێکیان نییە، ئەمە پێشێلکارییەکی ڕوونە و ئەرکی هەموو لایەنەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤە لەدژی ئەو بابەتە بوەستنەوە.