مامۆستای ئایینی و وتارخوێنی مزگەوتی نوور، هاوار شافیعی لە وتاری هەینی ئەمڕۆدا تیشكی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و شەهیدکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی، ڕایگەیاند پێویستە مامۆستایانی ئایینی لەسەر مینبەری پەیامبەر دژی ستەم بوەستنەوە، گوتی: "وتاربێژانی ئەمڕۆ لەم جمعەدا ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا نەکەن بۆ سەر هەرێمی کوردستان خیانەتە".
مەلا هاوار ڕەخنەی لە نەبوونی هەڵوێستی بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی گرت و ڕایگەیاند خیانەتە بەرامبەر خەباتی چەند ساڵەی گەلەکەمان، ئەگەر باسی کوشتاری بەناهەقی ئەم گەلە نەکەین؛ گوتی: "شەرم و خیانەتە فرمێسک بۆ جیهان بڕێژین و فرمێسک بۆ گەلە چەوساوەکەی خۆمان نەڕێژین، هەروەها حکومەتی عێراق و هەرێم بێدەنگن لەبەرامبەر ئەم کوشتارە".