مەلەکەپە/کوردستان: دەتوانین دیکتاتۆرییەتی فاشیست بە تێکۆشان لەناوببەین
مەلەکەپە/ کوردستان بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکی شەرمەزار کرد، ڕایگەیاند دەتوانین بە تێکۆشانێکی یەکگرتوو دیکتاتۆرییەتی فاشیست و قڕکەر لەناوببەین.
مەلەکەپە/ کوردستان بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکی شەرمەزار کرد، ڕایگەیاند دەتوانین بە تێکۆشانێکی یەکگرتوو دیکتاتۆرییەتی فاشیست و قڕکەر لەناوببەین.
پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست لینینیستی کوردستان (مەلەکەپە) پەیوەست بە هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. دەڵێن: "ئەم چالاکییە شۆکێکی مەزن بوو بۆ ئەردۆگانی فاشیست و ستەمکار، به ڵێنی دا 100 هەمین ساڵیادی ده وڵەتی تورک بە کورد دەست پێ بکات. لە کۆبانێ ئەمەتان تاقیکردەوە، لە عەفرین و گرێسپی و سەرێکانی تاقیتان کردەوە. ڕۆژئاوا ڕادەست نەبوو. بە تێکدانی ژێرخان، دەتانەوێت گەل ناچار بە کۆچ بکەن. دەتانەوێت ڕۆژئاوا بکەنە بیابان. ساڵی ڕابردووش هەوڵتان دا. بەڵام سەرکەوتوو نەبوون".
"سەرکەوتوو نابن"
هەروەها لە درێژەدا هاتووە: "با فڕۆکەکانتان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بۆردومان بکەن، با هاوکاری پەدەکەی خیانەتکار بەدەست بهێنن، ناتوانن گەریلاکان تێکبشکێنن. بە گرتنی هەزاران کورد بە تایبەت بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ناتوانن کێشەی کورد بە گۆشەگیری بهێڵنەوە. شارەکانی کوردستان بەرخۆدان دەکەن. بۆ کوردستانی ئازاد ژیانیان دادەنێن و تێدەکۆشن!
لە تەنیشت بەرخۆدانی گەلی کورد بوەستن. شەرەف و شانازی میللەتێک ئەوەیە بە ئازادی و مرۆڤایەتی بژی. مەهێڵن شۆڤێنیزم ملکەچتان بکات. دەتوانین بە تێکۆشانێکی یەکگرتوو دیکتاتۆرییەتی فاشیستی ستەمکار لەناو ببەین".