مەسەدە: ڕاگەیاندنی ڕەشنووسی دەستوور بنەمای هەوڵدانێکە بەرەو دیکتاتۆریەت
مەسەدە ڕایگەیاند، ڕاگەیاندنی ڕەشنووسی دەستوور کە بەڕێوەبەری کاتی دیمەشق پەسەندی کرد، بنەمای هەوڵدانێکە بەرەو دیکتاتۆریەت و ڕەتی کردەوە.
مەسەدە ڕایگەیاند، ڕاگەیاندنی ڕەشنووسی دەستوور کە بەڕێوەبەری کاتی دیمەشق پەسەندی کرد، بنەمای هەوڵدانێکە بەرەو دیکتاتۆریەت و ڕەتی کردەوە.
ئەنجوومەنی سووریا دیموکراتیک (مەسەدە) سەبارەت "دەستووری بنەڕەتی" کە دەسەڵاتی دیمەشق پێشکەشی کرد، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:
"ئێمە ئەنجوومەنی سووریا دیموکراتیک دەستووری بنەڕەتی کە لە لایەن حکومەتی کاتییەوە پێشکەشكرا، ڕەتدەکەینەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەمان لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥دا گوتمان "کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی" لە لایەنی نوێنەرایەتی کردنی پێکهاتەکانی کۆمەڵگە یان تەڤگەرە سیاسیەکان شەفاف نەبووە. مەسەدە جارێکی دیکە جەختدەکاتەوە هەموو ئەو هەنگاوانەی لەسەر ئەنجامی ئەم کۆنگرە هەڵگیراون، لە چارەسەری پرسە نیشتیمانییەکاندا وڵامدەر نەبووە.
ئەم ڕەشنووسە، بە شێوەیەکی نوێ تاکڕەوانە دەهێنێتەوە، بەڕێوەبەرییەکی ناوەندی دروست دەکات، دەسەڵاتی ڕەها دەدات، بەڵام ڕێگری لە تێکۆشانی سیاسی دەگرێت و ڕێگەی بەرەو دیموکراسی ئاستەنگ دەکات. لە هەمانکاتدا ڕەشنووسەکە میکانیزمە دیارەکانی دادپەروەری پڕۆسەکە پشتگوێ دەخات و گرژییە نیشتمانییەکان قووڵتر دەکاتەوە.
دووپاتی دەکەینەوە کە دەبێت دەستووری بنەڕەتی ئەنجامی ئاشتەواییکردنی ڕاستەقینەی نیشتیمانی بێت. هەربۆیە بانگەوازی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی دەکەین. دەبێت دەستوور دابەشکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مسۆگەر بکات، ئازادی تێکۆشانی سیاسی بپارێزێت، دان بە مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریادا بنێت. دەبێت سیستەمێکی ناناوەندی دیموکراتیک بە بنەمابگیرێت. سەرلەنوێ دامەزراندنی سیستەمی تاكڕەوی قبوڵ ناکەین و ڕەتی دەکەینەوە".