میرزا لە قورسیی بارەکەى تێگەیشتبوو *

میرزا شۆڕشگێڕ و تێکۆشەرێک بوو، کە هەوڵیدا بە بارە قورسەکەی، بە دڵ و هۆش و مێشکی خۆی خزمەتی شۆڕشی کوردستان بکات.

دوای چەندین ساڵ و کاتێک ئەرشیفی چیاکانی کوردستان بە ڕووی جیهاندا بکرێتەوە، بێگومان ژیانێکی ئەوەندە پڕ لە مانا دەبینرێت، کە مرۆڤایەتی لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکات، کە چاو و دڵی خۆیان داخستووە. چونکە مرۆڤایەتی بۆ ژیانێکی مرۆییانە هەرگیز دەستبەرداری خەبات و تێکۆشان نابێت. ئەوانەی لەم پێناوەدا خەباتیان کردووە لە ڕووی مێژووییەوە هەمیشە بە رێز، پێزانین و خۆشەویستیەکی زۆرەوە یادیان دەکرێتەوە.

ئێمە، ئەوانەی لەهەوڵی ئەوەداین باسی شەڕڤانانی ئازادی بکەین لەسەر ئەم شاخانە بە کەرامەتەوە بۆ مرۆڤایەتی تێدەکۆشن، ئەگەر کەمیش بێت دەمانەوێت بەشێک لەم ژیانە مەزنە بڵاو بکەینەوە. لە نووسینی ئەم جارەدا باسی گەریلا میرزا بارگران دەکەین، کە ٩ ساڵە لە چیای هەرەکۆڵ دا لە تێکۆشاندایە!.

میرزا سەزەک (میرزا بارگران) ساڵی ١٩٩٣ لە سێرت لەدایکبووە. ئەو بچوکترین منداڵی ناو ٧ منداڵی بنەماڵەکەیان بوو. منداڵیی لە سێرت تێپەڕی. میرزا منداڵێکی عاسێ و دژوار، بێ ڕاوەستان و تێکۆشەر بوو.

دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٨ ساڵ چوو بۆ خوێندنگە، لە قۆناغیی ئامادەییدا دەستی لە خوێندن هەڵگرت و ڕۆیشت دەستی بە کاری بیناسازی کرد، چونکا گەیشتبووە ئەو بڕوایە، کە خوێندن لە قوتابخانەکانی دەوڵەتی تورک دا هیچ مانایەکی نییە، بۆیە دەستبەرداری خوێندن بوو. ئەو بڕیاری دا کار بکات بۆ ئەوەی بتوانێت لەسەر پێیەکانی خۆی بوەستێت. هۆکاری رۆیشتنی بۆ کاری بیناسازی  ئەوەبوو، کە دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە هەلێکی کاری لەکوردستان نەهێشتبوو، هۆکاری دووەمیش ئەوەبوو، کە ئەو دەیویست لە خێزانەکەی دووربکەوێتەوە و ناوچە جیاوازەکانی تر ببینێت.

گەڕانی شۆڕشگێڕانەی لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستی پێکرد. وەک هەموو کوردستانێک شاهیدی دڕندەیی دەوڵەتی تورک بوو. هەرچەندە لە بنەماڵەیەکی خۆڕاگر، بەرەنگار، وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەردا گەورە ببوو، بەڵام گەڕان و زانینی خۆی بە پرۆسەی زیندانیکردنی ساڵی ٢٠١٠ وەسفکرد. ساڵی ٢٠١٠ زیندانی کرا و دوای ٦ مانگ ئازاد کرا. ساڵی ٢٠١١ جارێکی تر دەستگیرکرا و ٣ مانگ دواتر ئازاد کرا. ساڵی ٢٠١٢ بۆ دوایین جار زیندانی کرا و دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤دا ئازاد کرا چوو بۆ نێو ڕیزەکانی گەریلا.

ئەو ساڵە سەرەتاییەکانی گەریلایی لە چیای هەرەکۆڵ تێپەڕاند. لە ماوەیەکی کورتدا پەروەردەی خۆی لە شەڕ و ژیانی گەریلایی دا بە لێهاتوویی بەرەو پێشبرد. لە لێهاتوویەوە کاری زۆری ئەنجام دا و زۆر کاری گرنگی سەرخست. ئەو لە یەکەم ساڵدا لە بەرەکانی پێشەوەی پێش دا تێکۆشا و کاری کرد. ماوەی ٩ ساڵە لە هەموو ناوچەکانی بۆتان گەریلایە. بۆ ئەرکی جۆراوجۆر چووە بۆ ناوچەکانی تر و پاش تەواوکردنی ئەرک و کارەکەی گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەی هەرەکۆڵ. ئەو لەگەڵ چیای هەرەکۆڵ ببوو بە یەک و ئاوێتەى ئەو چیایە بوو. لە هەر ناوچەیەک بوایە چەندین کاری جیاوازی دەکرد. لەو ماوەیەدا لە چەند کەمین و ئۆپراسیۆن و هێرشی ئاسمانی ڕزگاری ببوو. هەڵوێست و چالاکییەکانی وەڵامێک بوو بۆ سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک.

لە چیای هەرەکۆڵ لە پرۆسەی پەروەردەی زستانەدا میرزامان ناسی. لە هەلومەرجی سەختی زستانی هەرەکۆڵدا لە دەرەوە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد، بۆ ئەوەی پەروەردەی زستانە بەرهەمدار بێت چیی لە دەست بهاتایە ئەنجامی دەدا. لەبەر ئەوەش کەوتبووە دڵی هەموو هەڤاڵان و خۆشەویستی هەموان بوو.

کاتێک لە ناو یەکەکەى خۆیدا بوو، نە دەستەکانی و نە چاوی و نە زمانی هیچیان نەدەوەستان. هەموو ئەو شتانەی، کە هەڤاڵەکانی پێویستییان پێی بوایە، بە داهێنەربوونێکی زۆرەوە بۆی دابین دەکردن. لە ژیانیشدا لە ڕێگەی تاقیکردنەوەوە زۆر شتی خراپی چاک دەکردەوە، یان شتی تری لێدروست دەکردن. لە کاتی کارکردنیشدا وازی لە هیچ گفتوگۆ و قسەکردنێک نەدەهێنا، تەنها کاری ڕۆژنامەوانی مابوو، کە ئەنجامی نەدابوو، بەڵام یارمەتیدان و پشتیوانیی ئەم کارەش چی لە دەست بهاتایە ئەنجامی دەدا.

میرزا شۆڕشگێڕێک و تێکۆشەرێک بوو، کە هەوڵی دەدا بە بارە قورسەکەیەوە، بە دڵ، بە هۆش و مێشکی خۆیەوە خزمەتی شۆڕشی کوردستان بکات. میرزا لە پەروەردەی زستانەدا خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٢دا ئامادە دەکرد، بە وتەی ئەو، ساڵی ٢٠٢٢ ساڵەکانی تر تێدەپەڕێنێت و دەبێتە ساڵی سەرکەوتن بە تێکۆشانی گەریلا.

*  یەکێک لە نووسینەکانی ژیان ئامارگی، کە پێش ئەوەی شەهید بێت ئامادەی کردبوو.

ژ.ت