نامەی ئەندامی تابوری نەمران؛ رۆژهات زیلان- نوێکراوەتەوە

نامەی ئەندامی تابووری نەمرانی شەهید زیلان رۆژهات زیلان (ئۆزکان شاهین) کە لە بەرامبەر وەزارەتی ناوخۆی تورک چالاکی گیانبازی کرد، بڵاوکرایەوە.

ئێمە راپۆرتی چالاکی گیانبازی ئەندامی تابوری نەمرانی شەهید زیلان رۆژهات زیلان بڵاودەکەینەوە، کە لە ئەنقەرە چالاکی گیانبازی کرد.

بۆ تابوری نەمرانی شەهید زیلان، راپۆرتی من لە بارەی چالاکی گیانبازییەوە

ناوی من ئۆزکان شاهین، لە ساڵی ١٩٩٤ لە ئەردیشی وان لەدایکبووم. ئەو شوێنەی تیایدا لەدایکبووم و گەورەبووم، گوندی قارادۆغانە کە بەناوی دۆڵی زیلان دەناسرێت و سەر بە ئەردیشە. بنەماڵەکەم وێڕای وڵاتپارێزی خاوەنی تایبەتمەندی دەرەبەگایەتین بە پێودانگە ئایینیەکانە. بنەماڵەکە هەست و بیرکردنەوەی کوردایەتی و نەریتەکانی بە قووڵی دەپارێزێت. لە بنەماڵەکەم جگە لەمن برایەکم لە ساڵی ١٩٩٩ لە کاتی پیلانگێری لە دژی رێبەر ئاپۆ بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و ساڵی ٢٠١١ شەهیدبوو.  هەم بە هۆی وڵاتپارێزی بنەماڵەکەم و هەمیش بە هۆی بینینی هەڤاڵانەوە من بە ئاسانی پارتیم ناسی. بەڵام بە هۆشمەندی نەتەوەپەرەستی تەسک من رێبەرایەتی و پارتیم ناسی و پێموابوو تەنیا بۆ کوردایەتی تێدەکۆشێت. ئەوەش هەنگاو بە هەنگاو منی بەرەو بەشداریکردن لە ریزەکانی گەریلا برد.

دوای ئەوەی من قۆناغی سەرەتایی خوێندنگەم لە گوند تەواو کرد، من قۆناغی ناوەندیم لە خوێندگەی ناوچەکە تەواو کرد. لە خوێندگەی دەرفەتم بۆ رەخسا کە راستی دوژمن لە نزیکەوە بناسم. من بینیم کە دوژمنی فاشیست دەیەوێت چی بکات. بەڵام نەمدەتوانی پێناسەی بکەم. من دەمبینی کە چۆن منداڵانی کورد لە تەمەنێکی کەمدا دەکەن بە نۆکەر، داردەست و سیخوڕ، ئەوە لە کەسایەتی مندا بووە هۆی ئەوەی لەوێ هەڵبێم، نەمدەتوانی بچمەوە. وەک نوسینێک لە سەر پەڕەیەکی سپی نیشانی دەدا کە ئێمە لە یەک خوێن نین. من دەمگوت کە نابێت لێرە بم. بەڵام داواکاری بنەماڵە بۆ مانەوە لە خوێندگەی دەوڵەت و بوون بە پیاوێکی گەورە هەرگیز نەیتوانی قایلم بکات. وەک هەموو بنەماڵەیەکی کورد لەسەر منیش وەبەرهێنانێک بکات و دەیگوت دەبێت ئەوە گەرنتی بکرێت. لەبەر ئەوەش لە ناکۆکیەکی گەورەدا ژیام. بەڵام دەمگوت ناکۆکی و دژیەکی بە تەنیا بەس نییە، بۆ چارەسەرکردنی دەبێت بکەومەڕێ و هەنگاو بنێم.

لە ساڵی ٢٠٠٦دا کاتێک لە خوێندنگەبوون هەڤاڵ دەنگتاڤ لە ناوەندی وان چالاکی گیانبازی ئەنجامدا و ئەوەش زۆر دەنگی دایەوە. وەک ئاماژەیەک بوو بۆ من. یەکەمجاربوو ئاشنابم بە وشەی گیانباز. واتا و تێگەیشتن بوونی نەبوو، بەڵام بە ناشارەزاییش بێت کەوتمە ژێر کاریگەری ئەوە. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ من بە هەڤاڵانم وت کە بەشدار دەبم، هەڤاڵانیش رایانگەیاند کە هەلومەرج گونجاو نییە. داوایان لێکردم کە جارێ خۆم رابگرم. لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٨دا گروپێک لە هەڤاڵان هاتن بۆ ئەوەی ئێمە ببەن و بەشدار بین، بەڵام شەهیدبوون. دوژمن چەکی کیمیایی بەکارهێنابوو. تەرمەکانیان بە زەویدا راکێشان و هێنایانن. ئەوەش بەس نەبوو، گاڵتەیان بە تەرمەکان کرد. روخساری روونی دەوڵەتی فاشیست بوو، دوای رۆژێک چووینە ئەو شوێنەی هەڤاڵان لەوێ دەمانەوە، ئێمە نارنجۆکێکی رووسی، پشتێنێکی گاباردین، کتری، چەند پیاڵە، پەڕۆیەکی خوێناویمان بینەوە. ئەوەش بۆ من دۆخێکی سەرلەنوێ سوێندخواردنەوە و تۆڵە سەندنەوەبوو. لە ناو کۆمەڵگاکەماندا شتێک سەرلەنوێ ببووە ئەوینداری جەلادەکەی. ئەوەش خیانەت، نۆکەرایەتی و خۆفرۆشی بوون. ئەوانەی رۆچوونەناوی دیاربوون، بەڵام ئەوەی بۆ من ئازاربەخش بوو ئەوەبوو کە پارتیمان لە ناوەڕاستی گوند نەیبەستنەوە، سەرباری ئەوەش دەمزانی کە پەکەکە بزوتنەوەیەکی تۆڵەسەندنەوەبوو و لێپرسینەوەی دەکرد. دۆڵی زیلان درێژکراوەی ئاگری بوو. ئەو شوێنەیە کە دوژمن کۆمەڵکوژی، قڕکردن، تاڵان، سوتاندن و وێرانکردنی تێدا ئەنجامداوە. مرۆڤەکانی لەوێ کۆدەکردەوە و دواتر گولەبارانی دەکردن. بە زیندوویی سکی ژنانیان هەڵدەدڕی بۆ ئەوەی بزانن ئەو منداڵەی تیایدا کوڕە یان کچ؟ بە وتنی ئەوەی ' کە بۆ دواڕۆژ نەبێتە بەڵا بەسەرمانەوە دەیانکوشتن'. لەلایەکەوە مێژوویەکی بەم جۆرە خوێناویمان هەیە، لەلایەکی دیکەوە هەندێک کەس هەبوون کە بە نۆکەرایەتی، خیانەت و سیخوڕی دەبوونە پشتیوانی دوژمن. هیچ نەبێت دەبێت ئەو مێژووە هەستی تێکۆشان و تۆڵەسەندنەوەمان پێبدات.

لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٣ لە شارە گەورەکانی تورکیا ماومەتەوە. کاتێکدا کە لە وێ بووم لەلایەک کارم دەکرد لەلایەکی تریش دەبوو نەک تەنیا لە کوردستان، بەڵکو لە شارە گەورەکانی تورکیا بەشدارببم. زۆر گەڕام بۆ بینینی هەڤالان و خۆگەیاندنم بە هەڤالان، بەڵام نەمتوانی ئەو ئەنجامە بەدەست بهێنم کە هیوام بۆ دەخواست و چاوەڕێم دەکرد. هۆکاری ئەوەی کە نەمتوانی لەگەڵ ژیانی شاردا بگونجێم، ئەوە بوو کە نەمتوانی لە ژیانی گوند جیا ببمەوە. لە ناو شارەکاندا خەڵکی گوندەکان وەک ماسییەکن کە لە ئاودا هاتۆنەتە دەرەوە و بەتەنیا بەجێهێلدراون، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا وزە لە دەست دەدات. هۆکاری لاوازی مەعنەوی و ڕوانگەی ماددی مرۆڤەکان دەبووە هۆی ئەم گۆرانە. واتا لە بنەڕەتدا ئەوەی ڕوویدا، لەدەستدانی مێژوو و بەهاکان بوو.

لە بابەتی بەشدار بوونم  ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام، ڕێبازی ژیانی ئەو هەڤالانە بوو کە نوێنەرایەتی هزری ئاپۆییان دەکرد. بێ گومان تەنیا ڕێبازی ژیان نەبووە کە لە خاڵی هاوبەش ئەوانی بەیەک دەگەیاند، لە هەمان کاتدا یەکگرتوویی گەل، هاوڕێیەتی، پارتی و ڕێبەرایەتی بوو. بڕیارداری سەرهەڵدان لە دژی هەر جۆرە ستەمێک بوو، پێداگری لەسەر خۆنەویستی، پاکبوون، ڕاستگۆیی تێکۆشان بوو. لە وەرزی زستانی ٢٠١٣-٢٠١٤ بەشدار بووم و لە گارێ بەشداری ناو پەروەردەی شەرڤانی نوێ بووم. لەو پەروەردەیە دا هەرچەندە لەوە تێگەیشتم کە چەندە درەنگ کەوتووم، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە سەرەتای تێکۆشانم بوو بۆ بوون بە کەسێکی نوێ. ڕێبەرایەتی، پارتی، ژیان و ئازادی سەرنجیان رادەکێشام. هەروەها لە زۆر بواردا ڕێگەی خۆش دەکرد. لە لایەک رێوشوێن و یاسای ئازادی هەبوون، لە لایەکی ترەوە شەربەتی سیستەم. بۆ ئەمەش پێویستی بە شەرێکی گەورە هەبوو. تێگەیشتن هەبوو. بەڵام بەشداریکردنم زیاتر بەشدارییەکی هەستانە بوو نەک بەشدارییەکی هۆشیارانە. دەمتوانی هەست بە سوود و زیان و مەترسییەکانی ئەمە بکەم. نزیکەی دوو ساڵ بە شێوەیەکی گشتی لە مەیدانەکەدا مامەوە و بەشداریم لە کارەکاندا کرد. پاشان ویستم بەشێک بم لەو ئاگرە کە بە پریشکی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا گەشەی کرد. بەرخۆدانی سور، جزیر، نوسەیبین، لە لوتکەدا بوون و ئەم بەرخۆدانە  پێشەنگایەتی پرۆسەکەی دەکرد.

ئەم پرۆسەیە لە هەموو بوارێک پرۆسەیەکی بوون بە خۆت بوو. هەروەها چالاکییە فیداییەکانیش بێ ناوبر گۆرزی گەورەی لە دۆژمن دەدا. بۆیە نەمتوانی قبوڵی بکەم و ویژدانم قبوولی نە دەکرد کە تەنیا لە دورەوە دانیشم و سەیری ڕووداوەکان بکەم. بەڵام دەمزانی کە لە بواری ئایدیۆلۆژی و سەربازییەوە کەم و کۆرتیم هەیە، دەبێ خۆم زیاتر شارەزا بکەم. ئیتر کاتی ئەوە هاتبوو کە لە پێگەیەکی ئاسایی بەشداریکردن دوور بکەوینەوە و بە شێوەیەک بەشداری بکەین کە لەگەڵ ڕۆحی قۆناغەکەدا بگونجێت. لەسەر ئەو بنەمایە پێشنیارم کرد بۆ بەشداربوون لە هێزە تایبەتەکان. دوای ئەوەی کە پێشنیارەکەم قبوڵ کرا، بەڵێنم دا کە ئەم دەرفەتەی پارتیمان پێی بەخشیوم بە باشترین و گونجاوترین شێوە کەڵکی لێوەربگرم. کاتێک کە بەشداری ناو کاری ئەو هێزە بووم، ویستم کە بەهۆی دروست بوونی هێزی تایبەت، بە رۆل و بەرپرسیارێتی ئەو هێزە لە بواری پراکتیکی دا بەشدار ببم. سەرنجم لەسەر پراکتیک بێت لەگەڵ بەرپرسیارێتی هۆکاری دامەزراندنی دامەزراوەکە و ڕۆڵ و ئەرکەکەی. ئەوە دەزانرا کە  سەرکەوتنی شەڕ تەنیا بە ویست نابێت، رێگای ئەمەش بە ئازارە، دەبێت ئەمە ببینرێت و تێگەیشتن دروست ببێت. لەم پرۆسەیەدا، لەگەڵ ناسینی هەڤاڵان و هیزی تایبەت، لە قووڵاییەوە هەستم دەکرد کە بارێکی قۆرس لەسەر شانمدایە.

لە کاتێکدا کە ڕەوتی قۆناغەکە ئاماژەیە بۆ قۆناغێکی نوێ و مێژوویی، بۆیە رەفتارەکان لە بەرامبەر کەموکۆرتییەکان  قبوڵکراو نیین. وەڵام نەدانەوە و چاوەروانی و داخوازەکان واتە قبوڵکردنی ئاساییبوون واتە ڕاهاتن بەو شتەی کە هەیە.  گۆشەگیری لەسەر ڕێبەرایەتی، هێرشی قرکاری و سیاسەتی بێ مرۆڤهێشتنەوە ڕۆژانە قۆرس تر دەبیت و بێباکانە دەسەپێندرێت. پێویستە بە هەنگاوی مێژوویی وەڵامی ئەم هێرشە دڕندانەیە بدەینەوە. بە لەخۆبوردەیی بەشداری بکەین لەوەی کە لێمان داوادەکرێت. سەردەم ئەو سەردەمەیە کە  لە هەموو کاتێک زیاترخۆی نوێ بکات، بوون بە خاوەن کەسایەتی و ئافراندنە، کاتی لێدانێکی گەورەی دۆژمنە.

هاوڕێیانی هێژا

لەو بڕوایەدام کە سەرکەوتن لە چالاکی گەورە پێویستی بە پشوودرێژی گەورە هەیە. بەڵام ئەو پشوودرێژیەی دەبێتە مایەی بێچالاکیش خودی سەرنەکەوتنە. وەک دامەزراوە دوای ماوەیەکی زۆر بەشداربوونی چالاک لە قۆناغەکەدا مایەی جۆش و خرۆشی گەورەیە، هەمیشەییکردنی ئەوەش بە واتای سەرکێشیی قۆناغەکەیە. هەندێک شت هەیە کە شەڕ بە سەر مرۆڤدا دەیسەپێنێت. وەک مردن، کوشتن، خاوەندارینەکردن و لەپێناو نەمردندا کوشتن. تاکە ڕێگەیەک کە بۆ ئێمە ماوەتەوە، شەڕە لە پێناو ژیاندا. بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت شەڕێکی گەورە بکات، دەبێت مرۆڤ بزانێت کە بە شێوەی دروست بژی. شەڕی واتادار لە پێناو بەها بەرزەکان و ئامانجە جوانەکانی سوپایەکی فیداییدا هەموو کات بە واتای ژیانە. گیانباز لە پێناو ئەو بەهایانەی کە بڕوایان پێیانە چالاکی دەکەن. گیانبازی خرۆشانی سەرکەوتنە لە بەرامبەر خۆتدا. هەرکە بە سەر خۆتدا سەرکەوتیت ئەوەی کە تۆ دەیخوڵقێنیت و تۆ بخوڵقێنێت بۆ کەسانی دیکە دەبێت. مەگەر گیانبازی لە پێناو هەندێکی دیکەدا نییە؟ دەبێت پەیوەندی نێوان ئامانج و واتا بە باشی ببینرێت. وەک هاوڕێیانمان وتیان، 'بە پاراستنی گیان، مرۆڤ ناتوانێت ببێتە ئەویندار'، بنچینەی ئەشق و ئەوین توانەوەیە، توانەوە. سەرکەوتن واتایەکی گەورەیە، تاکە کلیلی ئەوەیە کە مرۆڤ بەردەوام دەیانەوێت خۆی پێبگەیەنن. ئێمە هەموومان بە ئەزمونی خۆمان بناغەی دەستپێکردنی نوێ دادەنێین، لەسەر ئەو بنەمایەش هەست بە سروشت و راستی خۆمان دەکەین. هەرکەس دەبێتە هی خۆی، ئێمە دەبینە بەشێک لە راستی، لە کۆتایی کۆتاییدا ئێمە دەبینە خودی راستی. بەشداربوونی راست و دروست لە ناو پەکەکەدا بەدەستهێنانی ناسنامەیەکی نوێیە. پەیوەستبوونی پتەوە بە ژیانەوە، جموجۆڵە بەناوی ژیانی ئازاد لە هەموو لایەکەوە، مەرجی مرۆڤبوونە. روانینە بە ئەندێشەی جیاواز، پەیجوریەکی جیاواز لەوە بە واتای راکردنە بە دوای کۆیلایەتی.

ئەمڕۆ ئەو ئاستەی شەڕی ئازادیمان پێی گەیشتووە، نیشانەی ژیانی ئازادە کە هەموو مان لە دەوریدا کۆبونەتەوە. خەونی ئەم شەڕە لە جۆش و خرۆش، هێز، هۆشیاری، رۆح لە یەکبوونی هەزاران، لە هەزاران بوون بە ملیۆنان لە جەماوەرەوە سەرچاوە دەگرێت. خۆگەیاندن بە راستی گەلێکی شەڕکەر نیشانەی دەنگی هەنگاوەکانی شۆڕشەکەمانە. گرنگ لێرەدا ئەوەیە؛ بۆ ئەوەیە بگەینە ئەو تێگەیشتنەی کە مێژوو تەنها میراتێک نییە کە بۆ ئێمە بەجێماوە، بەڵکو دەبێت خۆمان بگەینینە ئەو ئاستەی کە شتێکی لێ زیاد بکەین. ئەوانەی کە خۆیان لە بەرپرسیارێتی مێژوویی بەدوور بگرن، ئەوانەن کە بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە ژیان و نەریت و بیروباوەڕەکانی پشتگوێ خستووە. هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان بە ڕوونی نیشانی داین کە ژیان لە کوردستان پەیوەستە بە بەرخۆدان. ئەو بەدیلە گەورەیەی لە پێناو ژیانی ئازاددا دراون، هەمیشە ڕۆحی بەرزکردنی تێکۆشانی سەرلە نوێ پێشکەش کردووە. تێکۆشانمان بۆ ئازادی، کە بەناوی مێژوو و مرۆڤایەتییەوە بەڕێوەدەچێت، بەدیلی گەورەمان داوە، ئەم بەدیلانەش خودی شەڕی گەلەکەمانە. تێکۆشانی ئازادیمان، کە بە تەڤگەری پەکەکە دەستی پێکرد، بەناوی مرۆڤی ئازاد پەیوەندییەکانی ژیان، ئازادی، شوناس، کەسایەتی، تێکۆشان و شەڕ لە زۆر لایەنەوە کەوتە ژێر پرسیارەوە. لە ناوەندی کوردستاندا پەکەکە وەک ڕێبەرێکە کە کورد فێری ئەوە دەکات کە چۆن بژین. هەموو کەسێک لە بەرامبەر راستی پەکەکە دا، وەک ئەوەیە لەبەردەم ئاوێنەیەکدا بوەستێت و بە ئاسانی ختی تێدا ببینێت و بزانێت کێیە و دەیەوێت چی بکات. راستی ڕێبەرایەتی لەم ئاوێنەیەدا سەلماندی کە ڕاستی هەزاران هەڤاڵی فیداییە کە خۆیان بە مێژوو ناساند.

لە گیانبازیدا رەگەزپەرەستی نییە. راستی پیرۆز و ژیانیی هەیە. ئەو راستیەی کە خۆی وەک جەوهەری پەکەکە پێناسە دەکات، رووداوێکی زۆر گەورەیە. ئەو رووداوە نیشانەی بەرجستەی ئەوەیە کە بە بێ ئەوین چۆن خۆی لە ناو گیانبازیدا دەتوێنێتەوە. حەقی، مەزڵوم، کەمال، خەیری، چوارەکان، بێریتان، زیلان، سەما، رۆناهی، بێریڤان و بەهازارانی وەک ئەوان کە من نەمتوانی ناویان بهێنم، لەناو ئەو راستیەدا دەژین. وەک شەپۆلی گەورەی زەریا بە جۆش بێ وەستان بە چەندین کیلۆمەتر وزەیان رادەستی یەکتر کرد و تەنیا خۆیاندە کەنار واتە خۆیان گەیاندە شوێنی مەبەست.

ئەشق و خۆشەویستی، زمانی ئەوین و هەبوونە. ئەوەی جیاوازی، گیانبازی دەخوڵقێنێت، ئەوەی هەموو دژواری و لەمپەرێک لە بەردەم رادەماڵێت، هێزی ئافرێنەری واتای گەورەیە. ئێمە لەسایەی ئەو هێزەوە خۆمان لە سەر پێ راگرتووە، ژیانمان بە واتا دەبێت و دەبینە خۆمان. ئەگەر لە ژیانماندا راستی باڵادەست نەبێت، هەڵە زاڵ دەبێت. هێندەی کۆیلایەتی لە دزێوتر و سکستخواردوور لە هەڵە بوونی نییە. بوون بە خاوەنی واتا لە چیا ئازادەکان کە ئەوینی زیلانی تێدا شین بووە، نیشانەی بەرجستەی خۆشەویستیە. منیش دەمەوێت خۆم وەک بڵێسەیەکی ئەم ئاگرە پێناسە بکەم. کاتێک ئەوە دەکەم دەزانم کە ئەرکێکم هەیە. لە رێگەی تێگەیشتن و فیداکردندا من خۆم دەتوێنمەوە، خۆشەویستیم بۆ ژیانی ئازاد دەگۆڕم بۆ هەستێکی گەورەی تۆڵەسەندنەوە، بە دڵسۆزی خۆم بۆ ژیان و مرۆڤەکان لە بەرامبەر کۆیلایەتی هەزاران ساڵە دەوەستمەوە. لەوەوە زۆر ورە و جۆش و خرۆش وەردەگرم و بڕوام بە خۆم هەیە کە سەردەکەوم.

بۆ رێبەر ئاپۆ کە لەدایکبوونی رۆژە

رێبەرم!

بەر لە هەموو شتێک روو دەکەمە ئێوە. بە ئاگاداربوون لەوە کە ناتوانم بە چەند وشە راستی ئێوە و واتای ئێوە هەم بۆ گەلی کورد و هەمیش بۆ مرۆڤایەتی پێشەکوتنخواز بگێڕمەوە، دەزانم کە دەزانم ئەمە لە دڵۆپێکی زەریایەک تێناپەڕێت. دیسانیش لەو بڕوایەدام کە گێڕانەوەی ئێوە، ئەرکی مێژوویی منە و ئەوە واتا بەدەست دەهێنێت. وەک شەڕڤانێکی ئێوە کە بانگەشەی جەنگاوەری دەکات، لە گێڕانەوەی هەست و رامانی خۆم بەرامبەر بە ئێوە هێز و ورەیەکی گەورە وەردەگرم و لەلایەکیشەوە بۆ ئەو گێڕانەوەیە لەبارەی ئەوەوە لاوازم.

ئەو رێگەی ئێوە بە نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی گرتووتانەتەبەر، لە دڵۆپێک ئاوی رووبارەکانەوە تێپەڕی و گەیشتە هەموو گەلانی جیهان. خۆی دەزانرێت کە ئەمە واتایەکی گەورەی بەدەستهێناوە. جۆش و خرۆشی ئەو چەمە بێسوورە، هەموو دۆڵە قووڵەکانی تێپەڕاند و دەشتەکان کە بە هۆی وشکییەوە دادەڕزان، ئەو دارانەی بە ئەستەم لەبەردەم بای بەهێز خۆیان راگرتبوو و ئەو گوڵە رەنگاوڕەنگانەی کە بەهۆی تۆز و دووکەڵەوە نەدەبینران، سەرلەنوێ زیندووکردەوە. دەشتی وشک کە چەمەکەی وشک کرد، گۆڕدرا بۆ شینکایی هیچ کەس بڕوای نەدەکرد کە ئەو چەمە ئەوەندە بە جۆش و خرۆش بێت. نە بیابانی تینو و نە دۆڵە قووڵەکان نەیانوانی رێگە لە گەیشتنی ئەو چەمە بە زەریا بگرن. بۆ ئەوە پێویستی بە هێزێکی گەورە و ئیرادەیەکی پتەو هەبوو. ئەوەی ئەوەشی ئافراند قووڵایی شاراوەی زەریابوو. تا دەچووینە قووڵایی، جاڕێکی دیکە سەلمێندرا کە هەموو گەردوونی تێدایە، هەبوون لەلای ئێمە، ئێمە لە هەبووندا لەناوچووین، وەک ئەوەی ئەمە نهێنی هەبوون بوو.

ئێوە لە وڵاتی خۆردا لەدایک بوون، ئێوە بوون بە زیندووکەرەوەی مێژوو، ناسنامە و کولتووری گەلانی ون بوو و ئەوانەی لە ناو پەنجەی ون بوون و لەناو چوون گیریان خواردووە. ئێوە  گەلێکتان کە نکۆڵییان لە خۆیان دەکرد و خۆیان پشتگوێ خستبوو و لە دۆخێکدا بوون کە گوێڕایەڵی ئاغاکانیان دەکرد، وردە وردە گۆری بۆ راستی گەلێک کە شەڕدەکەن. ئایدۆلۆژیایەک کە ئێوە ئافراندوتانە بێسنوورە، دابەشبوون بەسەر دەمارە تەنکەکاندا وەک ئەوەی درەختێکی میوە ڕەگ داکوتێتە قووڵایی خاکەوە. بابەتی ھەرە گرینگ ئەمڕۆ لەناو کۆمەلگادا لای ژنان، گەنجان، لە ھەر شوێنێک کە ژیانی تێدایە هەمیشە میوەی پێگەیشتوو پێشکەش دەکات.ئەم ڕاستییە گەردۆنییەی ڕێبەرایەتی نەک تەنیا بۆ گەلی کورد، بۆ تەواوی مرۆڤایەتی، گەلانی بندەست و ھەمووان رێگە پێدراوە. زانابوونی بناغەیی، ئیرادە، بڕوا و لە ئیرادەی تێکۆشاندا ئێوە بوون بە پێشەنگی شەری ئازادی. ئێوە بوون بە ھەوالبەندی هەست و بیری پارچەپارچە کراو، مێشک و دڵ کە لە بارودۆخی کوردستاندا لە بواری نەتەوەیی و کۆمەلایەتی دا رووبەرووی ھەموو جۆرە تۆندی و داگیرکەریەک بۆتەوە. ئێوە بۆ ھەبوونێکی نەخۆش، بەندکراو، بێھۆش و لە حالەتێکی وەک کۆمادا، بوون بە ھیوای ژیان. ئێوە ئێمەتان  زیندوو کردەوە. بۆئەوەی ئێمە بتوانین وەک مرۆڤ بژین ئێوە ئازارەکانتان گرتە ئەستۆ، بۆئەوەی بتوانین ببین بە کۆمەڵگا ئێوە بە تەنیا مانەوە. بەرھەمی ئێوە و پەکەکە و تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی کە لەژێر پێشەنگایەتی ئەودا پەرەی سەند، دەتوانێت بۆ ھەموو مرۆڤایەتی  شەڕێکی گەورە بگەیەنێتە ئاستی سەرکەوتن. ڕێپێوانمان بۆ ئازادی لە ھەرکاتێک زیاتر بە سەرکەوتن تاجدار دەبێت. بەگوێرەی ئەو ئەرکەی کە لەم قۆناغە ھەمانە، بەم جۆرە چالاکیانە ئێمە دەمانەوێت ھاوار بکەین کە ئەو شتانەی کە فەرز کراوە  قبوڵ ناکەین. بەم مانایە دەمەوێت بەو چالاکییەی خۆم کە دەبێتە مێژوو، رەخنە دانی خۆم بدەم لەسەر هاورێیەتییەکی کەم کە لەگەڵ ئێوە ھەمبوو ببم بە وەڵام.

بژی رێبەر ئاپۆ

بێ سەرۆک ژیان نابێت

بە گیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی سەرۆک

بۆ هەموو ھەڤاڵانی ژن کە لەسەر رێبازی زیلان  دەڕۆن

هەڤاڵانی ئازیز، پێشەنگایەتیتان لە شۆڕشی کوردستان لە نێو شۆڕشەکانی جیهاندا، واتە گەڕانەوە بۆ لای دایک، پێداگری لەسەر سروشت و کولتووری خوداوەندی خۆتان.لە بەر ئەوەی ئێوە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆ وە گۆردران بۆ زین و عەدولێی ڕاستەقینە، ئێوە بوون بە هێز و جەوهەری سەرەکی کۆمەڵگای داهاتوو و ژیانی ئازاد. لەگەڵ گەیشتن تان بەم جەوهەرە، ئێوە دەبن بە نهێنیەکی  جوانی ڕاستەقینەی ئەوین، ڕاستی، ژیان و شەڕ لەخۆتان دەگرن. ژیانی ڕاستەقینە لەگەڵ خۆشەویستی و هەستی ژنان سەریهەڵدا. ئەو هەستەی کە بەهۆی لێشاوی وزە لە ژندا دروست دەبێت، جووڵە دروست دەکات. جووڵە و سەرنج بۆ پێکهاتە نوێیەکان ڕادەکێشێت. ئاماژەیە بۆ ئازادی. بەڵام هێشتا مەترسی لەسەر ئازادی ئێوە تەواو نەبووە. ئەم هەڕەشەیە لە کەسایەتی ژندا بەرامبەر هەموو کۆمەڵگایە. ناتوانین ئازادی لە سنووری ڕەهادا لەبەرچاو بگرین. واقیعبینانە نابێت تەنها بەو شتەی کە دیارە دەریببڕین. چونکە جەوهەری ئازادی شتێک نییە کە بتوانرێت بە دەست بگیرێت، بەڵکو شتێکە کە دەتوانیت تێیدا بژیت. ئازادی ئەوەندەی کە رەمزێکە لە ڕاستیدا ڕووداوێکی هێڵکارییە. رێگا و هێڵی ئێمە ڕوونە. ئەمە شوێنپێی شەهیدانی ئازادیمانن. بێریتان، زیلان، ڕۆناھی، بێریڤان و چەندانی تر ئەم رەمزەیان بە شێوازی ژنی ئازاد ھێنایانە لای یەک و کردیان بە گەرەنتی ژیانێکی ئازاد.

کاتیک کە من وەک ھاوڕێیەکی پیاو زێھنیەتی سەردەستی خۆم ھێنایە سەر زمان، درکم بە کەموو کۆرتیەکانم و دوور بوونم لەو زێھنیەتە کرد. کاتێک کە من ئەوم ناسی بیرۆرا گۆرینەوە لەنێوانماندا دروست بوو، هەستم بە دۆزینەوەی ژیانی ڕاستەقینە کرد بە بینینی جوانی ئەو. هەرچەندە من درک بەوە کرد کە پێویستە جیاببمەوە لەو تێگەیشتن و دیدگایانەی کە مێژووی باڵادەست لە جینەکانمدا چەقاندویانە، بەڵام بەداخەوە من بە تەواوی ئەم شتەم بەدەست نەهێناوە. بەڵام بە ئاسانی دەتوانم ئەمە بڵێم؛ دەتوانم ئەوە بڵێم کە لە چوارچێوەی پارادایمی ژیانی ئازاد دا لە ناو تێکۆشانێکی بەردەوامدام. من نەک تەنها لەبەر ئەوەی شەرڤانم ئەم کارە ئەنجامدەدەم، پێویستیەکە بۆ مرۆڤی ئازاد، من بۆ کۆتایی ھێنان بەمە شەڕدەکەم.

بۆ گەلی کوردستان کە بە ھۆشمەندی ئازادی تێدەکۆشن

لە دژوارترین ھەلومەرجی سەردەمێکدا کە لە سەرەتای مێژوودا پێشەنگایەتی بۆ مرۆڤایەتی کرد و لە خاکی میزۆپۆتامیا گۆڕا بۆ قۆناغی کلان و هۆزەکان، ئێوە بە خۆشەویستی خۆتان بۆ ئەم ژیانە داستانێکی شکۆمەندانەتان ئافراند و پێشەنگایەتیتان کرد. لەو تێکۆشانەدا کە بە پێشەنگایەتی ژنان بە ناوی مرۆڤایەتییەوە بەڕێوەدەچێت، بە ڕۆڵی خۆیەوە بووە بە پردێک، ئەو منداڵە بێبەختەی کە لە ئامێزی دایکیدا گەورە بوو، گەیشتە دۆخێکی وەھا کە ئەو بەهایانەی ئافرێنران، لانکەی ژیانی مرۆڤایەتی و گەلان بە خوێن بشۆن. ئەو منداڵە بێبەختەی کە بەو جۆرە پێی گرتووە، خوێن دەخوات، ئەو زێدەی کە تێیدا لەدایکبووە لەبیر دەکات. کورد و کوردستانی بوون لە ھەموو شوێنێک جێگەی شانازی بووە. دوژمن ھەرچەندە بۆسەی بۆ دانابن و ئێوە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و تاڵانکاری دەبنەوە، بە ئیرادە، ھەڵوێست و خۆڕاگریی خۆتان هەزاران جار دوژمنتان شکست داوە. ئەوە سەلماندی کە ئێوە تا چ ڕادەیەک ئازادیخوازن و بەو قۆربانی و تێچووانەی کە داوتانە نیشانتاندا کە خۆتان ئازاد دەکەن. لەو پێناوەدا ئێوە لەسەر پێی بوون. هەندێک جار قوربانی زۆرتان دا، هەندێک جاریش گیانی خۆتان کرد بە قەڵغان. ئێوە ئەوانەن کە ڕۆحی تێکۆشانتان لە بەرزترین ئاست بە بەرئەندامانی جەنگاوەری و کادرانی بزوتنەوەی ئازادی بەخشیوە. پەکەکە هەرچەندە رەنج و میراتی ڕێبەرایەتیش بێت، بەڵام پەکەکەییبوونی ئێوە ئەو واتایە دەگەیەنێت کە دژی ئەم ژیانە دزێوە، کە هیچ ژیانێک نییە، هەڵوێستان هەیە.

ئێوە دەزانن، ئێمە ھەم گەلێکی فیداکارین، لە ھەمان کاتیشدا ئەو بەکۆیانەشمان ھەیە، کە ئەوینداری بکوژەکانی خۆیانن، نکۆڵی لە بوونی خۆیان دەکەن و دەبنە داردەست و خیانەتکار و تێکۆشانی ئازادیمان بەرەو دواوەوە دەبەن. پێشتر لە خۆمان و کولتوورەکەمان ھەڵدەھاتین، شەرممان لێدەکرد، بێ شوناس و ئیرادە، ترسنۆک و بێدەرەتان بووین و تا دەھات دەگۆڕدراین. بەڵام لەگەڵ دەرکەوتن و دورستبوونی بزوتنەوەی پەکەکە، بە ڕەسەنایەتی ڕێبەرایەتی، لەو دۆخە ھاتینە دەرەوە و لەبارەی خۆمان بە ئاگا ھاتینەوە. کوردبوون خۆی لە خۆیدا وەک تاوان دادەنرا. تەنیا بۆ ئەو بەس بوو کە لە ژێر ئەو ناوەدا تیرۆر بکرێت. ڕاستی ڕێبەرایەتی هەموو ئەمانەی پێچەوانە کردەوە و بزوتنەوەی تۆڵەسەندنەوەی بەرەوپێش برد. لە مێژووی کوردستاندا زۆرێک لە سەرکردەکان لە چوارچێوەی بنەماڵە و عەشیرەتەکانیاندا سنووردار مان و نەیانتوانی سەرھەڵدان بەشێوەیەکی دروست بەڕێکخستن بکەن و سەرکوت کراون؛ هۆکارەکەی نەبوونی یادەوەری نەتەوەیی و هەنگاونان دوور لە ئازادی و بەڕێکخستنبوونە. ھەربۆیە ڕاستینەی ڕێبەرایەتی و بزوتنەوەی پەکەکە وەک ٢٩یەمین سەرهەڵدان ھاتە ئاراوە، هەموو سەرھەڵدانە شکستپێھێنراوەکانی بۆخۆی کردە وانەیەک و بووە چالاکی خۆڵقاندنی مرۆڤی ئازاد و سوور و پێداگر. ئەمڕۆ تا دێت خۆمان دەگەیەنینە ڕاستی گەل کە تێکۆشان دەکات، بە جۆش و خرۆشی شۆڕشەوە دەکەوینە جۆش و خرۆشەوە. بناغەی ئەو میراتە، ئەو قوربانییە زۆرانەیە کە دراوە، تێکۆشانی ٤٥ ساڵەیە کە لە سەرکەوتن نزیکە. دەبێت لە هەموو کاتێک زیاتر ڕۆح و تامەزرۆیی تێکۆشان گەشتر بکەین و ڕێبەرایەتی ئازاد بکەین و ئەم شۆڕشە ئەنجام بدەین. ئەم شەڕەی ئێمە دەبێتە هەوێنی ژیانی نوێی ئەو ڕۆژانە. ئەم تێکۆشانە مێژووییە، بەو ھەل و دەرفەتانەی کە پێی داوین، فەرمانمان پێدەکات کە شۆڕشێک لە ناو شۆڕشێکدا ئەنجام بدەین. ھەڵاتن لەم جۆرە ڕاستییە، خیانەتێک دەبێت بەرامبەر بە گەلەکەمان، مرۆڤایەتی و مێژووەکەمان. رۆژ، ڕۆژی ئەوەیە کە مرۆڤ پڕ بە سنگی خۆی ئەو ئازارانە دەربڕێت کە دەیانچێژێت و سەرکەوتنەکە بکەنە هەمیشەیی. دایکانمان بە وتنی "نامرین و کۆڵ نادەین"، بڕوامان بە سەرکەوتن چەند ھێندە زیادتر دەکەن، دەبنە جۆش و خرۆش و ورە و هێز لەم ڕێگەی ئازادییەدا. هەر وتەیەکیان بە ھەلھەلەوە بەناوی بەرخۆدانەوە دەبێتە گەرەنتی داهاتوویەکی ئازاد.

بۆ بنەمالەکەم

من کە ژیانێکی نوێم ھەڵبژارد لە بەرامبەر ژیانێکی تردا، لەم بابەتەدا ئەوەی کە زۆر بوی قۆرس بووبیت ئێوەن. من تێدەگەم. بێگۆمان ئاسان نییە لە ھاوخوێنی خۆت جیا ببیتەوە. بەڵام ئەوەشتان لەبیرت بێت کە من لێرەم بۆ ئەوەی شایەنی رەنجی ئێوە بم. ڕەنگە من مافی ئەوەم نییە کە ئێوە ئازار بدەم، بەڵام لەکوردستاندا کەسێک نەماوە کە ئازاری لە دەست دانی مندالی نەچەشتبێت. ئێوە هەمیشە لە دژی ھەوڵەکانی دۆژمن خاوەن ھەلوێست بوون و سەرتان دانەنەواندووە. هەمیشە خاوەنداریتان کردووە لە بەھا کوردییەکان و کوردبوونی خۆتان. دوژمن بە هەموو بێباکییەکەیەوە هێرش دەکاتە سەر ڕێبەرمان، گەلەکەمان و تەڤگەرمان. من دەزانم و هەست بەوە دەکەم ئێوە دەتانەوێت پشتگوێیان نەخەم و لە بەرامبەریاندا بوەستمەوە. من لە دڵمەوە باوەڕم وایە کە ئەمە هەم ئەرکێکی نیشتمانییە و هەم ئەرکێکی مرۆڤایەتییە.

بنەماڵە بەرێزەکەم؛ پێویستە ئێوە ئەوە بزانن کە ئەو ئەخلاق و کولتوورەی کە لە ئێوە وەرمگرتووە، منی گەیاندۆتە ئەم  ئاستە. لە هەر هەڤاڵێکدا دەتوانن ئێمە ببینن. چونکە ئەوان پێناسەی زیندووبونمانن، ئێمە تەنیا کوڕی ئێوە نین. بیرتان نەچێت هەزاران کوڕ و کچتان لەم شاخە ئازادانەدا ئاهەنگی ئازادی دەگێڕن.

من باوەڕم وایە کە ئێوە و تایبەتی دایکم بە بەهێزی پێشوازی لە شەھیدبوونی من دەکەن، لەسەر پێی خۆتان بمێنن. من دەزانم کە قسە ناکات، بەڵام دەزانم و هەست دەکەم گڕکانەکان بە بێدەنگی لە دڵیدا دەتەقنەوە. ئەم گڕکانەش نیشانەی ھیزێکی پرمانایەتی. باوەڕم وایە ئەو هەڵوێستە نیشان دەدەیت کە لە کاتی شەهیدبوونی براکەمدا نیشانت دا. جارێکی تریش ئەو ھەلوێستە نیشام دەدەن. من بە ئیرادە و پێشنیاری خۆم ئەم چالاکییە ئەنجام دەدەم. هەروەها دەزانم کە لەم بابەتەدا پەستانم خستە سەر حزب. مەهێڵن ھێرشەکانی دوژمن یان دەوروبەرتان ئامانجی چالاکییەکەم بشێوێنێت، چی دەبێت با ببێت داواکارم لێتان ئەوەیە کە ھەڵنەخەلەتێن، پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ حزبدا دروست بکەن و خاوەنداری بکەن لە چالاکییەکەم.

بە خۆشەویستی و ڕێزەوە لە باوەشتان دەگرم، لە ڕاستی ڕێبەرایەتی و شەهیداندا بەڵێن دەدەم کە شایستەی هاوڕێکانم بم.

بژی ڕێبەر ئاپۆ

بژی تێکۆشانی ئازادی پەکەکەمان   

بمرێت ھەموو جۆرە دواکەوتوییەک

نەفرەت لە ڕاستی دەوڵەتی تۆرکی فاشیست

سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێری

ڕۆژهات زیلان"