ناسنامەی ٢ گەریلای شەهید ئاشکرا کرا
هەپەگە رایگەیاند، "هاوڕێیانمان زەردەشت سوروچ و رێباز باگۆک تا کۆتا هەناسەیان لەپێناو ئازادیی گەلەکەماندا وەک قارەمانێک شەریان کرد و شەهیدبوون".
هەپەگە رایگەیاند، "هاوڕێیانمان زەردەشت سوروچ و رێباز باگۆک تا کۆتا هەناسەیان لەپێناو ئازادیی گەلەکەماندا وەک قارەمانێک شەریان کرد و شەهیدبوون".
راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"هاوڕێیانمان زەردەشت سوروچ و رێباز باگۆک ٣٠ ی ئابی ٢٠٢٤ لە هەرێمی باگۆکی مێردین لە دژی دوژمن کەوتنە شەڕەوە. سوپای تورکی ترسەنۆک کە ناوێرێت لەبەرامبەر گەریلاکانی گیانبازی ئازادی شەڕ بکات، ئەو گۆڕەپانانەی کە هاوڕێیانمانی تێدابوو بە فڕۆکەی شەر و هەلیکۆپتەری هێرشبەر بە چڕی بۆردومان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانی چڕ گەریلاکانی فیدایی ئاپۆییمان زەردەشت و رێباز شەهیدبوون.
هاوڕێیانمان زەردەشت و رێباز کە خەڵکی رحا و مێردین بوون و لەپێناو تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان خاوەن یەک وشیاری، بڕوا و رۆحی گیانبازیی ئاپۆیی بوون، شان بە شانی یەکتر تێکۆشان. بۆ ئەوەی گەلەکەمان لە گوشاری قڕکردن رزگار بکەن، لە هەر ناوچەیەکی کوردستان ئەو ئەرکەی دەکەوتە سەر شانیان بێ دوودڵی بە ئەنجامیان دەگەیاند. بە دڵسۆزی، بڕوا، ئیرادە و ئازایەتی بەرزیان لە دژی دوژمنی کۆلۆنیالیستی داگیرکەر شەریان کرد. پەرینەوە بۆ باکوری کوردستان و سەرباری دژواری و تەنگوچەڵەمەکان ئاڵای تێکۆشانیان لە مێردین شەکاندەوە و وەک شۆڕشگێڕانی نمونەیی سەردەم چوونە ناو مێژووەوە. ئەو هاوڕێ فیدایی و قارەمانانەمان کە هەرگیز سەریان بۆ دوژمن دانەنەواند، بۆ ئازادی گەلەکەمان تا کۆتا هەناسەیان شەڕیان کرد و شەهیدبوون. هاوڕێیانمان زەردەشت و رێباز بێ دوودڵی و راڕایی بە هەموو جۆرێک خۆیان بۆ تێکۆشان ترخان کرد. ئێمەش بەڵێن دەدەین کە بێ دوودڵی لەسەر رێبازی تێکۆشانی ئەوان هەنگاو بنێین، ئامانجی ئەوان بگەیەنینە سەرکەوتن و بەم جۆرە یادیان بکەینەوە.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان، خەڵکی رحا و مێردین و سەرجەم گەلی کورد دەکەین.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕی شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: زەردەشت سوروچ
ناو و پاشناو: ئادەم ئۆزکان
شوێنی لەدایکبوون: رحا
ناوی دایک- باوک: یازی- حەسەن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤/ مێردین
ناسناو: رێباز باگۆک
ناو و پاشناو: سەلمان داگدەلەن
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک- باوک: خەیریە- حەسەن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤/ مێردین