ناسنامەی دوو گەریلای شەهید ئاشکرا کرا
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە جیلۆ و زاپ شەهیدبوون.
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە جیلۆ و زاپ شەهیدبوون.
لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە:
"لە نێوان ٢٨ی ئادار و ٧ی نیسانی ٢٠٢٣ لە گۆڕەپانی ئاڵانتوس دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی هێزەکانمان ئۆپراسیۆنی سڕینەوەی دەستپێکرد. لە نێوانی هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕ روویدا. لە راگەیەندراوی ١١ی نیسانی ٢٠٢٣ دا باسمان لەوەکردبوو کە لەو شەڕانەدا هاوڕێیانمان راپەڕین، رێڤان و بۆتان شەهیدبوون و هەڤاڵێکیش بە دیلی کەوتووەتە دەست دوژمن.
ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی جیلۆ هاوڕێمان عەلیشێر ئینتقام لە شەڕی دژواردا گورزی قورسی لە دوژمن وەشاند و لەو شەڕانەدا بە زیندوویی رزگاری بوو. بۆ ماوەی چەندین رۆژ بە تەنیا خۆی لە گۆڕەپانی ئۆپراسیۆندا مابووەوە. سوپای تورکی داگیرکەر فڕۆکەی سەڕ و سیخوری، هەلیکۆپتەر و سەدان هێزی خۆی بۆ هەڤاڵێکمان خستە ئامادەباشییەوە. هاوڕێمان عەلیشێر ئەگەرچی بەتەنیاش مابووەوە بەڵام بە ئیرادەی جەنگاوەری ئاپۆیی و ئازایەتی زۆر بەرامبەر دوژمن وەستایەوە. رۆژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٣ لە نێوان فەرماندەی بوێرمان عەلیشێر و داگیرکەران شەڕ روویدا. هاورێمان عەلیشێر بە ئازایەتیەوە بەرپەرچی پێویستی دوژمنی دایەوە و تا کۆتا هەناسەی بە گیانبازییەوە خۆڕاگری کرد و شەهیدبوو. هاوڕێمان عەلیشێر کە چەندین ساڵ لە زۆر گۆڕەپانی زاگرۆس گەریلایەتی کردبوو، بە پراتیکی سەرکەوتوانەی ببووە فەرماندەیەکی پێشەنگ. هاوڕێمان عەلیشێر لە زاگرۆس جێگەیەک نەماوە کە هەنگاوی تێدانەنابێت. رێچکەی فەرماندەی گەورەمان رەشید سەرداری گرتبووەبەر. هاوڕێمان عەلیشێر لە زۆر چالاکیدا لە دژی دوژمن جێدەستی دیاربوو و رەنجی کێشا بە بڕوای بە سەرکەوتن، هەموو رۆژ کە تێپەڕدەبوو تێکۆشانی خۆی گەورەتر دەکرد.
هاوڕێمان عەلیشێر بە ژیانی خاکەڕایانە و سادەی خۆی، هەڵوێستی لە دژی دوژمن و بە هاوڕێیەتی لەناخەوەی خۆی ببووە فەرماندەیەکی پێشەنگ و بۆ هاوڕێیانی ببووە نمونە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. لە کەسایەتی شەهید عەلیشێردا بەڵێنی سەرکەوتن کە بە شەهیدانمان داوە جارێکیتر دوبارە دەکەینەوە.
زانیارییکان لە بارەی ناسنامەی هاوڕێمان عەلیشێر ئینتقام بەم جۆرەیە:
ناسناو: عەلیشێر ئینتقام
ناو و پاشناو: ئەمراه ئارپاک
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک- باوک: حەمیدە- عزەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی نیسانی ٢٠٢٣/ جیلۆ
ناسنامەی گەریلایەک کە لە زاپ شەهیدببوو ئاشکرا کرا
هاوڕێمان قەهرەمان گایپ کە لە ٧ی ئاداری ٢٠٢٣ لەو کاتەیدا لە هەرێمی زاپ لە سەر ئەرکی خۆی بوو کەوتبووە ناو رووباری زاپەوە، سەرباری هەموو هەوڵەکانی هاوڕێیانمان نەتوانرا رزگار بکرێت و شەهیدبوو. هاوڕێ قەهرەمان بە خۆشەویستی قوڵی بۆ وڵاتەکەمان کوردستان تێکەڵ بە ریزەکانی تێکۆشان بوو و لە تەواوی رێپێوانی شۆڕشگێڕیدا ئامنجەکانی بەرامبەر بە گەلەکەمان و شەهیدان هێنایەدی. بە تێڕوانینە گرانبەهایانەوە بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی نمونەیی. هاوڕێمان کە بەردەوام لەو گۆڕەپانانەبوو کە تێکۆشان تیایدا دژوارترە، بە بوێری و بەشداربوونی بە ئیرادە لە نوێنەرایەتی گیانی تێکۆشانی سەردەمی نوێ سەرکەوتووبوو.
سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی هاوڕێ قەهرەمانی بەنرخ دەکەین کە جەنگاوەرێکی وەک هاوڕێمان قەهرەمانیان گەورە کرد و تێکەڵ بە تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان کردووە؛ جارێکیتر بەڵێن دەدەین کە ئێمە ئاواتی شەهیدان بۆ رێبەرایەتی ئازاد وکوردستانی ئازاد دەهێنینەدی.
زانیاری لە سەر ناسنامەی هاوڕێمان قەهرەمان گایپ بەم جۆرەیە:
ناسناو: قەهرەمان گایپ
ناو و پاشناو: دۆغان ئاڵاس
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک- باوک: کانیا- وادەدەین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی ئاداری ٢٠٢٣/ زاپ
هـ . ب