ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە دەربارەی گەریلا شەهیدەکان لە وان ئەم زانیارییانەی خستەڕوو:
"هەڤاڵانمان عادل، دڵگەش، تیرێژ، یڵماز، سەما و ڕێبەر لە نێوان ٢١ و ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ناوچەی کاتۆ مارینۆسی وان لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون. ئەو هەڤاڵە بەڕێز و هێژایانە هەریەکەیان بە ژیانی خۆیان، بە ئەزمونی خۆیان لە شەڕی دژ بە داگیرکاریدا و بە هەڵوێستی ڕوونیان لە هزری ئاپۆییدا پێشەنگی شۆڕشگێڕی و جەنگاوەری بوون و هەتا دوا هەناسەیان بەرەنگاری و شەڕیان کرد و شەهید بوون.
هەرچەندە شەهیدەکانمان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بوون، بەڵام لە دەوری ئایدیۆلۆژیای ئاپۆیی بۆ ئازادیی گەلی کورد و سڕینەوەی سنوورە دەستکردەکانی دوژمن و یەکبوونی نەتەوەی کوردیان سەلماندەوە و نەتەوەیبوونی کوردیان سەرخست. ئێمە سەرەخۆشی لەکەسوکاری هێژا و بەهاداری هەڤاڵە شەهیدەکانمان و نیشتمانپەروەرانی کوردستان دەکەین. بەڵێن دەدەین، کە بە دڵنیاییەوە زیاتر لەسەر هێڵی شەهیدان تێدەکۆشین و ئامانجی شەهیدانمان بەدیدەهێنین.
زانیاری دەربارەی ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: عادل ئامەد
ناو و پاشناو: شەهرام خوسرەوی
شوێنی لەدایکبوون: سەقز
ناوی دایک - باوک: نەسرین - قادر
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢ / وان
-
-
****
نازناو: دڵگەش ئازاد
ناو و پاشناو: ئادەم ئەلڤەر
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک - باوک: جەمیلە - راسم
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢ / وان
-
****
نازناو: تێرێژ بۆتان
ناو و پاشناو: حوسەین ئەرجان
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک - باوک: ڕێحان - ئەحمەد
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢ / وان
****
نازناو: یڵماز سەرخۆبوون
ناو و پاشناو: تەوحید سادقی
شوێنی لەدایکبوون: سەڵماس
ناوی دایک - باوک: فەریبا - عادل
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢ / وان
****
نازناو: سەما جودی
ناو و پاشناو: سەما خەلێ
شوێنی لەدایکبوون: دربەسییە
ناوی دایک - باوک: ڕەخدا - محەمەد
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ / وان
-
-
****
نازناو: ڕێبەر رۆنی
ناو و پاشناو: سەمیعە سایلگان
شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس
ناوی دایک - باوک: گوڵپەری - سەلاحەدین
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ / وان
ئێمە بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە تۆڵەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان لە ئەیالەتی وان دەکەینەوە، تێکۆشانەکەیان سەردەخەین و یاد و بیریان لە کوردستان بە زیندویی ڕادەگرین".
ژ.ت