لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە،
" سەرباری ئەوەی هێزەکانمان لە دۆخی بەرگرییدان، هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە. ئەو هەرێمانەی کە هێزەکانی ئێمەی تێدایە ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە، ٥٤ جار بە تانک، کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کراون.
زانیارییەکان لە سەر هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە راگەیەندراوی ١١ی شوباتدا باسمان لەوەکردبوو کە لە ٩ی شوباتدا هاوڕیمان مەزڵوم لە ئەنجامی هێرشەکان بە چەکی قورس بۆ سەر سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە نزیک گوندی سیدای ناوچەی شێلادزێی ئامێدی شەهید بووە. سەرەڕای ئەوەی بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی بومەلەرزە بزوتنەوەکەمان بڕیاریداوە کە لە دۆخی بەرگرییدا بن بەڵام هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە. لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر سەنگەرەکان و تونێلەکانی ئێمە لە سیدا هاورێمان مەزڵوم دێرشەوی شەهیدبوو. شەهیدبوونی هاوڕێمان مەزڵوم و هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای تورک دەریدەخات کە رژێمی ئاکەپە و مەهەپە چۆن بڕیاری مرۆڤانەی بزوتنەوەکەمان بە خراپی دەقۆزنەوە و سیاسەتی فاسیستیانەی ئەوان کە دوژمنایەتی کوردان دەکات. چۆن چاوی ئەوانی کوێر کردووە. لەم قۆناغەدا کە گەل پێویستی بە پارویەک نان هەیە، تواناکانی گەلانی تورکیایان لە پێناو شەڕ خستووەتەکار.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخ و وڵاتپارێزی هاورێمان مەزڵوم دێرشەوی دەکەین کە لە هیرشی دوژمندا شەهید بوو و سەرەخۆشیش لە هەموو گەلی بۆتان و کوردستان دەکەن. بەڵێن دەدەین کە ئامانجەکانی هاوڕێمان مەزڵوم بێنینەدی و لە وڵاتێکدا کە لە برایەتی گەلان بە ئازادی پێکدێت، یادی ئەو بە زیندوویی رابگرین.
زانیارییەکان لە سەر ناسنامەی هاوڕێمان مەزڵوم دێرشەوی بەم جۆرەی:
ناسناو: مەزڵوم دێرشەوی
ناو و پاشناو: عوسمان ئوزەن
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
دایک-باوک: سوڵتان- عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی شوباتی ٢٠٢٣/ زاپ
هێرشەکانی داگیرکەران بێ پسانەوە بەردەوامن:
لە هەرێمی زاپ
لە ١٧ی شوبات کاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٢:٣٠ کاتێک کە لە نزیک گوندی سیدای سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی داگیرکەران هێرشیان کردەسەر سەنگەرەکانی هێزەکانمان، هێزەکانیشمان بە چەکی قورس خۆیان پاراست و بەرگرییان لە خۆیان کرد.
لە ١٧ی شوبات کاتژێر ١٠:٣٠ سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە هەرێمی چەمچۆی سەربە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی بۆردومان کران. هێزەکانمان لەوێ بۆ ئەوەی خۆیان لە بۆردومانەکە بپارێزن بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێکیان سزادا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
لە ١٧ی شوباتدا سەنگەرەکانی بەرخودانی ئێمە لە هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی لە نزیک گوندی سیدا دوو جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:
لە ١٧ی شوباتدا سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە نزیک هەرێمی چەمچۆ و گوندی سیدای سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی ٥٤ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب