ناسنامەی شەهیدانی بۆردوومانەکەی دەوڵەتی تورک ئاشکرا کرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شارباژێر ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، لە هێرشەکەدا بورهان سەعید، هەروەها باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا. بۆ بەخاکسپاردنیان تەرمەکانیان گەڕێنرایەوە بۆ زێدی خۆیان.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی هەرمێلە لە سنووری ناوچەی چوارتای سلێمانی ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج و ٣ هاوڵاتی شەهیدبوون. ناسنامەی سێ هاوڵاتییەکە ئاشکرا کرا.

لە هێرشەکەدا بورهان سەعید، باوکێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بورهان سەعید (٣٨ ساڵ) خەڵکی گوندی چەمەکە و باوکی ٧ مناڵە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بووە.

تەرمەکان بەمەبەستی بەخاکسپاردن بەڕێکرانەوە بۆ زێدی خۆیان

تەرمی سێ شەهیدەکە پاش تەواوبوونی کاروبارەکان لە پزیشکی دادوەری سلێمانی، تەرمەکان بەمەبەستی بەخاکسپاردن بەڕێکرانەوە بۆ زێدی خۆیان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تەرمی بورهان سەعید لە گوندی چەمەک، هەروەها تەرمی باوک و کوڕەکە لە گوندی کونەماسی شارباژێر بەخاک دەسپێردرێت.