ناوچەکانی بەرخۆدان بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان دەکرێن

سوپای داگیرکەری تورک ١٨ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومانی ناوچەکانی خۆڕاگری کردووە، ٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٤٧ جار بە کۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە هاوەن و تانک بۆردومان کردووە.

ناوچەکانی بەرخۆدان بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان دەکرێن

سوپای داگیرکەری تورک ١٨ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومانی ناوچەکانی خۆڕاگری کردووە، ٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٤٧ جار بە کۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە هاوەن و تانک بۆردومان کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئەم زانیاریانەی لە بارەی چالاکی گەریلا و هێرشی داگیرکارییەوە بڵاوکردەوە:

"لە ئەنجامی ئەو چالاکی هێزەكانمان ٢ داگیركەر سزادران. سوپای داگیركەری تورك ١٨ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی بۆردومانی ناوچەكانی بەرخۆدانی كرد، ٢ جار بە فڕۆكەی جەنگی، ٤٧ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە هاوەن و تانک هەرێمی بەرخۆدانی بۆردومان و تۆپباران کرد

زانیاری ورد لەسەر چالاکییەکان و هێرشەکان بەم شێوەیەن:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازەکانی زاگرۆسدا؛

لە ١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٨:٠٠ و ١٢:٣٠ و ١٦:٣٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

لە ١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا، داگیرکەران لە دەوروبەری پێگەکانی شەڕی شەهید ئاگر کۆبونەوە و لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە دووجار کرانە ئامانج.  لە چالاکییەکاندا، ٢ داگیرکەر سزا دراون کە یەکێکیان ئەفسەرە.

رۆژی ١ی تشرینی یه‌كه‌م، له‌ ناوچه‌ی به‌رخۆدانی شه‌هیدی فه‌داكار له‌ هەریمی چه‌مچۆ، تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان پاش كۆنتڕۆڵكردنیان به‌ چه‌كی قورس هێرشیان كرده‌ سه‌ر داگیركه‌ران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛

لە یەکی تشرینی یەکەمدا، پێگەکانی شەڕ لە گردی ئامێدی و ئەشکەوتی برینداران، پێگەکانی شەڕی شەهید خورسی لە ناوچەی بەرخۆدانی ساجا، پێگەکانی شەڕی شەهید باهۆز لە ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ، و پێگەکانی شەڕی شەهید ئاگری لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا، ١٠ جار بە بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی بۆردومانکران. لە هەمان کاتدا داگیرکەران لە بەردەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ئاگری، کەرەستەی پلاستیک و تایەی ئۆتۆمبێلیان سووتاند و دوکەڵی ژەهراوی بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ ئاراستە کرا.

لە ١ی تشرینی یەکەمدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە ناوچەی بەرخۆدانی سیدا ٨ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە یەکی تشرینی یەکەمدا، ناوچەی بەرخۆدانی گردی جودی دوو جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کرا.

لە ١ی تشرینی یەکەمدا، ناوچەکانی بەرخۆدانی کورۆژارۆ، چەمچۆ، ساجا، گردی ئێف ئێم، گردی جودی و گردی ئامێدی ٤٧ جار بە کۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

لە ١ی تشرینی یەکەمدا ناوچەی بەرخۆدانی چەمچۆ دەیان جار بە هاون و تانک تۆپباران کرا.

لە ١ و ٢ی تشرینی یەکەمدا فڕۆکەکانی سیخوڕی بەسەر ناوچەکانی بەرخۆدانی کۆرۆژارۆ، کارکەر، ساجا، گردی ئێف ئێم، گردی جودی و گردی ئامێدی سووڕانەوە.

هێرشەکانی ئێران

رۆژی١1ی تشرینی یه‌كه‌م، ناوچه‌كانی گردی به‌ربیزین و هۆڕنی گۆشین كه‌ سه‌ر به‌ ناوچه‌ی خواكوركن، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه‌ به‌ تۆپ و هاوه‌ن بۆردومان كران.

ف.ق