نەپەگە: هەڤاڵ چەلۆ نیشتمانپەروەرێکی نموونەیی بوو

فەرماندەیی نەپەگە بە ڕێزەوە یادی چەلۆی کردەوە، کە بە هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانە، فیداییانە، بوێرانە و دڵسۆزانە بۆ ڕێبەرایەتی و بزووتنەوەی ئازادی، بۆ زۆر کەس بوو بە نمونە.

لە راگەیەندراوی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل دا هاتووە: "بیستمان هەڤاڵ چەلۆ (مستەفا عوسمان)ی هێژا و بە هاداری کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بووە و بە شەهیدبوونەکەی ئازارێکی زۆرمان پێگەیشت. بەتایبەتی سەرەخۆشی لەبنەماڵە هێژا و بەنرخەکەی، گەلی کوبانی و هەموو نیشتمانپەروەران و وڵاتپارێزانی کوردستان دەکەین. لە کەسایەتیی هەڤاڵی شەهید چەلۆدا بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیمان دەکەینەوە و دەڵێین، ئێمە درێژەپێدەری ئەو بەڵێن و پەیمانە  دەبین، کە بە شەهیدانمان داوە.

هەڤاڵ چەلۆ زۆر خزمەتی بە ئارگەکە کرد

لە ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی نەپەگەدا هاتووە:

" هەڤاڵ چەلۆ لە ساڵی ١٩٧٩ دا بزووتنەوەی ئاپۆیی ناسی. لە ساڵانی ١٩٨٠دا پەیوەندی بە بزووتنەوەکەوە کرد. ئەم پەیوەندییەی گۆڕی بە کاری کرداری و چالاکانە. هەڤاڵ چەلۆ ڕێبەر ئاپۆی بینی و ناسیی. ئەو دڵسۆزی ڕێبەرایەتی بوو و لەسەر هێڵی نیشتمانپەروەری و وڵاتپارێزی خزمەتێکی زۆر گرنگی کرد. ڕەنجی بۆ تێکۆشانی ئازادی و هەبوونی گەلی کورددا، بەشداری لە کاری سەربازیدا کرد، بەشداریی لە هەندێک لە چالاکییەکاندا کرد. لە کاتی کودەتای فاشیستیی دەستەی سەربازیی ١٢ی ئەیلول دا، کە یەکێک لە سەختترین سەردەمەکان بوو، لە چوارچێوەی کشاندنەوە و پڕاندنەوەی کادێرەکان بۆ گۆڕەپانی فەلەستین، لەسەر سنوور کاری زۆر گرنگی ئەنجامدا. لە ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠دا لەسەر سنوور لە ئەرکی پێشڕەویدا فیداکارییەکی زۆر گەورەی ئەنجامدا. بە ئازایەتی و بوێرییەکی زۆر جار بەشداریی لە شەڕدا دەکرد. کوردستانییەکی نیشتمانپەروەر، وڵاتپارێز و فیداکار بوو. هەڤاڵ چەلۆ-مان لەم چوارچێوەیەدا خزمەتی زۆری بە ئارتەشی رزگاریى گەلی کوردستان (ئارگەکە - ARGK) کرد.

هەڤاڵ چەلۆ بە هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانە، وڵاتپارێزانە، فیداکارانە، ئازایانە و دڵسۆزانەی بۆ ڕێبەرایەتی و بزووتنەوەی ئازادی بۆ زۆر کەس بووە نمونە، بەشداری و هاوکارییەکی گەورەی لە نیشتمانپەروەری و خەبات و تێکۆشاندا کرد. هەڤاڵ چەلۆ تا ئەو ڕۆژەی شەهید بوو بەبێ سستبوون و سازشردن درێژەی بەو دڵسۆزی و هەڵوێستانەی دا. هەڤاڵ چەلۆ بە ڕەنج و تێکۆشانەکەی لە ناو خەباتی ئێمەدا و بە نیشتمانپەروەری نموونەیی خۆی کاریکی کردووە، کە هەرگیز لە بیر ناچێتەوە. ئێمە جارێکی تر بە ڕێز و پێزانینەوە یادی دەکەینەوە".

ژ.ت